عەبادی هۆشداری دەداتە هێزەكانی توركیا

عەبادی هۆشداری دەداتە هێزەكانی توركیا

عەبادی هۆشداری دەداتە هێزەكانی توركیا


خەڵك ــ بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ بەشداریكردن لە داڕشتنی پلانی ڕێوشوێنی ئەمنی بۆ پاراستنی ئەو شارە لە ڕۆژانی نۆیەم و دەیەمی موحەڕەم سەردانی شاری كەربەلای كرد، لە سەردانەكەشیدا ڕایگەیاند، تەنها هێزە عیراقییەكان بەشداری شەڕی موسڵ دەكەن.

حەیدەر عەبادی ؛سەرۆك وەزیرانی عیراق؛ لە ڕێوشوێنێكی ئەمنی توندوتۆڵدا بۆ ئاگاداربوون لە داڕشتنی پلانی ڕێوشوێنی ئەمنی بۆ پاراستنی ئەو شارە لە ڕۆژانی نۆیەم و دەیەمی موحەرەم سەردانی شاری كەربەلای كرد، هێزە ئەمنییەكانی شارەكەی ئاگاداركردەوە، كە پلانێكی ئەمنی تۆكمە دابڕێژن لە ڕۆژانی نۆیەم و دەیەمی موحەڕەمدا.

وتیشی "حكومەتی عیراق بە هیچ شێوەیەك ڕێگا نادا هێزەكانی توركیا بەشداری شەڕی موسڵ بكەن و دەبێت بگەڕێنەوە خاكی خۆیان".

عەبادی ئاشكراشی كرد، تەنها هێزە عیراقییەكان بەشداری شەڕی موسڵ دەكەن و هیچ هێزێكی بیانی بەشداری شەڕەكە ناكات.

09/10/2016
1141 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved