لە عیراق سێ‌ ڕۆژ كرایە پشووی فەرمی

لە عیراق سێ‌ ڕۆژ كرایە پشووی فەرمی

لە عیراق سێ‌ ڕۆژ كرایە پشووی فەرمی


خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی حكومەتی عیراق ڕۆژی چوار شەممەی داهاتووی كردە پشوو، ئەنجومەنی پارێزگای كەربەلا پشووەكەی بۆ سێ‌ ڕۆژ زیادكرد.

ئەنجومەنی پارێزگای كەربەلا ئەمڕۆ یەك شەممە بڕیاریدا بەبۆنەی 10ی موحەڕەمەوە ڕۆژانی سێ‌ شەممە و پێنج شەممە بكرێتە پشووی فەرمی.

هاوكات لە چەند ڕۆی پێشوودا ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو بەبۆنەی 10ی موحەڕەمەوە بكرێتە پشووی فەرمی.

بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی 10ی موحەڕەم پشووی فەرمیە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی ڕۆژەكە ڕانەگەیەنراوە.

09/10/2016
6010 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved