بە ڤیدیۆ؛ مەلا كرێكار هۆنراوەیەك بۆ شاجوان دەنوسێت

بە ڤیدیۆ؛ مەلا كرێكار هۆنراوەیەك بۆ شاجوان دەنوسێت

بە ڤیدیۆ؛ مەلا كرێكار هۆنراوەیەك بۆ شاجوان دەنوسێت

خەڵك ـ بەشی هەواڵ    
ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام هۆنراوەیەك بۆ "شاجوانەكانی ئیسلام" دەخوێنێتەوە و دەڵێت: "پێشكەشە بەو خوشكانەی سەرپۆشەكانیان بەربەرەكانێی نەفامی نوێ ئەكەن و وەك چیا لە ڕوویدا ڕاوەستاون و نابزوێن".

مەلاكرێكار ؛ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام؛ لە هەژماری خۆی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆتەوە، كە تێیدا هۆنراوەیەك دەخوێنێتەوە و پێشكەشی (شاجوانەكانی ئیسلام)ی دەكات و دەڵێت: "بۆ خوشكێكی سەرپۆش بەسەر (بۆ شاجوانەكانی ئیسلام)"، كە هۆنراوەكە و نوسینەكەشی هی خۆیەتی و لە دیوانی "ژانی مان" نوسیویەتی لە 21-1-1981.

لە هۆنراوەكەدا دەڵێت: "بەڵی خوشكم، منیش و تۆش، تووشی گێژاوی كوفر بووین، تیا بزر بووین، لێك دابڕاین،  لە یەكتر بووین!، هەردوو وەكو مەستی بێ هۆش، یەكتری ناناسینەوە،چونكە ماندووین، بە دەست شەپۆلی ژینەوە، دیاردەی ئیسلامیمان نەما، لای من ڕیش و لای تۆش سەرپۆش".


چ.چ

09/10/2016
19781 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved