پارتی: ئاگاداری داهاتی سلێمانی نین

پارتی: ئاگاداری داهاتی سلێمانی نین

پارتی: ئاگاداری داهاتی سلێمانی نین


خەڵك ــ بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی داھاتی سلێمانی بڵاو كردووەتەوە و باسی لەوە كردووە، كە داھاتەكە بە ئاگاداری وەزارەتی دارایی بۆ پارێزگای سلێمانی خەرج دەكرێت، لەبەرانبەردا سەرۆكی لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، "ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەھیچ شێوەیەك ئاگاداری داھاتەكە نییە، ھەر بۆیەش لیژنەیەك دروست كراوە".

زیاد كاكە‌ڕەزا ؛سەرۆكی لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی؛ بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی  ڕاگەیاند، "ئێمە وەكو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ھیچ شێوەیەك ئاگاداری داھاتی پارێزگای سلێمانی نین و نازانین بۆ كوێ دەچێت و چۆن سەرف دەكرێت، بەڵام حكوومەتی ھەرێم باسی لەوە كرد، كە داھاتەكە نەگەڕاوەتەوە بۆ ئێمە، بۆیە ئێمە بڕیاری دروستكردنی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەمان داوە و لێكۆڵینەوە لەو بابەتە دەكات، بۆ ئەوەی بزانین ئەو داھاتە چۆن سەرف دەكرێت و بۆ كوێ دەچێت."

زیاد كاكە‌ڕەزا وتیشی، "ئەو لیژنەیە بەم زووانە دەست بەكار دەبێت و ئەو كات دیار دەبێت ئەو داھاتە چۆن خەرج دەكرێت و بۆ كوێ دەچێت".

09/10/2016
959 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved