بۆمبێك بە خێزانێكی هەڵاتووی ژێردەستی داعش تەقیەوە

بۆمبێك بە خێزانێكی هەڵاتووی ژێردەستی داعش تەقیەوە

بۆمبێك بە خێزانێكی هەڵاتووی ژێردەستی داعش تەقیەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ لە ناوچەیەكی باشووری كەركوك تەقینەوەیەك ڕوویدا و بەهۆیەوە 4 كەس بریندار بوون، كە ئەندامی خێزانێكن، كە لەژێر دەستی داعش هەڵاتبوون.

عەمید سەرحەد قادر ؛بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك؛ بە (سۆمەریە نیوز)ی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ لە نزیك گوندی حەمیرەی سەر بە ناحیەی ڕیاز بۆمبێك بە خێزانێكدا تەقیەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەكەوە 4 ئەندامی ئەو خێزانە برینداربوون، كە لەژێر دەستی داعش لە حەویجەوە هەڵاتبوون.

ئاشكراشی كردووە، ڕۆژانە بۆمب بەو كەسانەدا دەتەقێتەوە، كە لەژێر دەستی داعش هەڵدێن و جەختیشی كردەوە، كە بریندارەكان بۆ چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی كەركوك كراون.

09/10/2016
814 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved