نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دۆلار دابەزی


خەڵك ـ بەشی هەواڵ
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە 9- 10- 2016، جارێكی دیكە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دابەزینی بە بڕی 750 دینار بۆ 100 دۆلار تۆماركرد.

بە وتەی سەرچاوەیەكی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 131 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

وتیشی: "بەڵام دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخەكەی دابەزی و 100 دۆلار بە 130 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا".

ئەو سەرچاوەیە هۆكاری بەبەرزی مانەوەی بەهای دۆلاری بۆ (خەڵك) ئاشكرا كرد و وتی، "بەهۆی قۆرخكاری هەندێك بانك و كۆمپانیای حەواڵەی دراو نرخی دۆلار بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر بەرزە و ناهێڵن نرخەكەی دابەزێت".

09/10/2016
1078 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved