شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر چاكسازی بكرێت ئەم حزبانە نامێنن

شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر چاكسازی بكرێت ئەم حزبانە نامێنن

شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر چاكسازی بكرێت ئەم حزبانە نامێنن


خەڵك ــ بەشی هەواڵ
خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا ڕایدەگەیەنێت، بزنسە گەورەكان  لە هەرێمی كوردستان  بە دەست حزب و حكومەتەوەیە، دەشڵێت: "یەكێكی دیكە لە كێشەكانی هەرێم ئەوەیە تائێستا سیستەمی بانكیمان نییە".

شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا لە سێیەمین كۆنفرانسی ڕۆڵی كەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووریدا ڕایگەیاند،  بزنسە گەورەكان  لە هەرێمی كوردستان  بە دەست حزب و حكومەتەوەیە، ئەوەی هەیە چەند كۆمپانیایەكی بچوكن، كە هی كەرتی تایبەتن.

وتیشی: "یەكێكی دیكە لە كێشەكانی هەرێم ئەوەیە تائێستا سیستەمی بانكیمان نییە، دانەنانیشی پەیوەندی بەئاشكرابوونی سەروەت و سامانەوە هەیە".

شاسوار عەبدولواحید، وتیشی: "ئەگەر چاكسازی بكرێت ئەم حزبانە نامێنن، چونكە ئەوان ئیشیان لەسەر ئەوە كردووە، كە خەڵكی بكەن بە مووچەخۆر، یان خەڵك بكڕن".

جەختیشی كردەوە، میدیا كاریگەری گەورەی هەبووە بۆ بزنسە بچوكەكان، لەساڵی 2016 پڕۆژەی چاڤیلاند وێڕای قەیرانی ئابوری، بەڵام قازانجی كردووە.

09/10/2016
1540 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved