عەبادی گەیشتە كەربەلا

عەبادی گەیشتە كەربەلا

عەبادی گەیشتە كەربەلا


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق گەیشتە پارێزگای كەربەلا و چاودێری ڕێوشوێنی ئەمنی تایبەت بە پاراستنی زیارەتكارانی عاشورا دەكات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی ؛سەرۆك وەزیرانی عیراق؛ بە سەردانێك گەیشتە شاری كەربەلا.

ڕاشیگەیاندووە، عەبادی چاوی بە پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ە فەرماندەكانی پۆلیس و پڕۆسەكانی فوڕاتی ناوەڕاست دەكەوێت بۆ چاودێری كردنی پلانی ئەمنی تایبەت بە پاراستنی زیارەتكارانی عاشورا.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە بۆنەی ڕۆژی 10ی موحەڕەمەوە بڕیاریدا ڕۆژی چوار شەممە بكرێتە پشووی فەرمی.

09/10/2016
984 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved