حكومەت سیستمێكی تر بۆ واقعی دارایی هەرێمی كوردستان دادەنێت

حكومەت سیستمێكی تر بۆ واقعی دارایی هەرێمی كوردستان دادەنێت

حكومەت سیستمێكی تر بۆ واقعی دارایی هەرێمی كوردستان دادەنێت


هەولێر- ئارام سەردار
بریكاری وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت ڕایدەیگەیەنێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە لەداهاتوو سیستەمێكی نوێ‌ دابنێ‌ بەگوێرەی واقعی دارایی هەرێمی كوردستان و بەپێویستیشی دەزانێ‌ پێداچوونەوە بەسیستەمی مووچە بكرێ‌، چونكە لەهەرێمی كوردستا و عێراق بەگشتی زۆرینەی خەرجیەكان بۆ مووچە دەڕوات.

ڕابەر صدیق ؛بریكاری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بەوەكالەت؛ لەدووەم پانێڵی سێهەمین كۆنگرەی یەكێتی ژوورە بازرگانەكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەساڵی 2007ەوە لەوەكاتەی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان لە 17% دیاری كرا، بەڵام لەمساڵەوە تاوەكو ساڵی 2013 هیچ ساڵێك بەشە بودجە ساڵانە لە 10.5% تاوەكو 11% زیاتر نەهاتوە بۆ هەرێمی كوردستان، هەروەها هیچ بودجەیەك لەنەفەقاتی حاكیمە و تەنانەت بودجەی پێشمەرگەش لەچوارچێوەی هێزەكانی بەرگری عێراق بۆ هەرێمی كوردستان نەهاتوە.

وتیشی، "دارشتنی پڕۆژەی بودجە لەسەر بنەمای ئەوەیە بۆچی خەرج دەكەین و بەرهەمەكەی چیە، هەروەها لە 95% سەرچاوەی داهات لەعێراق نەوتە، كە لەئێستادا نرخی زۆر دابەزیوە لەهەموو جیهان، هەروەها دوای بڕینی بەشەبودجەی هەرێم لە 2014 و هاتنی ژمارەیەكی زۆر لەئاوارە و كۆچبەران بۆ هەرێمی كوردستان و خەرجكردنی پارەیەكی زۆر بۆیان و هەروەها شەڕی داسەپاوی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان قەیرانەكانی قوڵتر كردەوە، بەڵام حكومەت چەند هەنگاوێكی نا بۆ كەمكردنەوەی ئەو بارە قورسە یەكەم هەنگاویش كەمكردنەوەی لە 30% بودجەی تەشغیلی بوو، ئەویش بەڕانەگەیاندنی پڕۆژەكانی بەردەست و پڕۆژەی نوێ‌، بەڵام بەداخەوە قەیرانەكە درێژەی كێشا تاوەكو بەوە گەیشت، كە سیستەمی ئێستای مووچە دابنرێ‌ بۆ ئەوەی بەردەوامی بدرێ‌ بەگەشەسەندن لەبوارەكانی كەرتی گشتی".

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنیەكیش پێكهات بۆ زیادكردنی بڕی داهات هەر بۆ ئەم مەبەستەی قەیرانەكە كەمتر بكرێتەوە، تاوەكو ئێستا توانراوە بەم توانا كەمەوە ڕووبەڕووی قەیرانەكان ببینەوە، ناشبێ‌ ئەوە لەبیربكەین ئەو قەیرانە لەداهاتوش كاریگەری هەر دەمێنێ‌ دەبێ‌ بیر لەوەبكرێتەوە چۆن ئەم كورتهێنانە پڕبكرێتەوە و تەنها پشت بەنەوت نەبەستین، بەڵكو دەبێ‌ سەرچاوەكانمان جۆراوجۆر بێت وەك كشتوكال و پیشەسازی و گەشتیاری و چەندین بواری تر.

بریكاری وەزیری دارایی ڕۆڵی بازرگانانیشی بەرز نرخاند، كە شان بەشانی حكومەت پاڵپشتی ئەو ئەزمونەیان كرد ئومێدیشی خواست ڕێنماییەكان و ڕاسپاردەكاتی سەرۆكی حكومەت بۆ كەرتی تایبەت هەماهەنگ بن و هەروەها وەك كەرتی گشتی بەتایبەت لەروی كەرتی گومرگ و باج هاوكاری كەرتی تایبەت بكەن و پێداچونەوە بەیاسا و ڕێسانی مووچە بكرێ‌، كە پێشتر دانراوە، بەتایبەت لەعێراق، كە بەشی زۆری خەرجیەكان بۆ مووچە دەچێت ئەمەش وایكرد بارگرانیەكی زۆر لەسەر كەرتی گشتی بێت، بۆیە پێویستە هەنگاوبنێ‌ بۆ پێشخستنی كەرتەكانی تر، بەرنامەی حكومەتیش لەئێستادا دانانی سیستەمێكی تازەیە بەگوێرەی واقعی دارایی هەرێمی كوردستان بگونجێت لەداهاتوو، هەروەها پەرەدان بەكەرتی بانكی شان بەشانی حكومەت كاربكەن و لەگەڵ دانانی سیستەمێكی دارایی بۆ وەزارەتی دارایی.

09/10/2016
6916 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved