ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی: خەڵكی ناڕازی بۆ پێش لە تەنكەرەكانی سلێمانی ناگرن

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی: خەڵكی ناڕازی بۆ پێش لە تەنكەرەكانی سلێمانی ناگرن

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی: خەڵكی ناڕازی بۆ پێش لە تەنكەرەكانی سلێمانی ناگرن

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، كەسانێك لە سنوری سلێمانی خەڵك هاندەدەن لە پارتی و بارەگاكانی، بەڵام رۆژانە لە پێشچاویان تەنكەرە نەوت دەڕوات و داهاتی سلێمانی نادیارە و باسیشی ناكەن.

عەلی عەونی بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەو خۆشحاڵە كە ئێستا هەموو حزبەكان تەنها پارتی بە بەرپرس دەزانن و خۆیان لە بەرپرسیارەتی دزیوەتەوە، وەك ئەو دەڵێت.

وتیشی" ناكرێت كەسانێك خۆیان لە بەرپرسیارەتی دەدزنەوە و هەر كاتێك حكومەت قەیرانی هەبوو، پارتی بەرپرسە و سەركەوتنیش بوو ئەوانیش لە حكومەتن، كەسانێك لە سنوری سلێمانی سەری زمان و بنی زمانیان پارتیە، بەڵام ناتوانن پێش لە تەنكەرە نەوتەكانی سلێمانی بگرن، كە دەچێت بۆ ئێران و بە ئاشكرا لەتیف رەشید بەبەهای 100 ملیۆن دۆلار زەوی داگیركردووە قسەیەكی بەرامبەر ناكەن".

ئەو بەرپرسەی پارتی ئەوەیشی خستەڕوو، حزبەكانی دیكە چاوەڕوانی سفرە دەكەن، دەبێت شەڕیان بۆ بكرێت و بپارێزرێن و سفرەیان بۆ ئامادەبكرێت، دواتر ئەوان پیاوی چاكن و لە كاتی قەیرانیشدا گەندەڵی تەنها بۆ پارتی دەمێنێتەوە.

09/10/2016
1804 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved