شانەیەكی راگەیاندن بۆ شەڕی موسڵ دروست دەكرێت

شانەیەكی راگەیاندن بۆ شەڕی موسڵ دروست دەكرێت

شانەیەكی راگەیاندن بۆ شەڕی موسڵ دروست دەكرێت

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای كرد، شانەیەكی ڕاگەیاندنی سەربازی بۆ پرۆسەی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ بە بەشداری پێشمەرگە، سوپای عێراق و هاوپەیمانان دروست دەكرێت.

عەمید هەڵگورد حیكمەت بە چەند ئاژانسێكی وتووە "لە كۆبوونەوەی ١٩ی مانگدا شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری و نوێنەری هاوپەیمانان  بڕیاری دروستكردنی شانەیەكی ڕاگەیاندن درا و ئینجا لە وەزارەتی بەرگریی عێراق بە هەماهەنگی وەزارەتەكانی دیكە ئەو شانەیە دروست كرا و دواتر پێگەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانی حكومەتی هەرێم قسە كرا و شانەكە پێكهێنرا".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە هەروەها دەربارەی شەڕی موسڵ وتویەتی"هەموو لێدوان و بەیاننامەیەكی فەرمیی دەربارەی پرۆسەی ڕزگاركردنی مووسڵ لەو شانەیە وەردەگیرێت، پێویستە بە شێوەیەكی هاوسەنگ باسی رۆڵ و لایەنە بەشدارەكانی شەڕ بكرێت".

وەزارەتی بەرگری عێراق شانەی راگەیاندنی تایبەت بە خۆی دروست كردووە لە سەرەتای شەڕی داعشەوە و لێدوان و راگەیاندراوی فەرمی تەنها لەو شانەوە دەردەچێت.

09/10/2016
1378 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved