بەیاننامەی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان لەسەر راگرتنی پەخشی كەناڵە كوردییەكان

بەیاننامەی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان لەسەر راگرتنی پەخشی كەناڵە كوردییەكان

بەیاننامەی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان لەسەر راگرتنی پەخشی كەناڵە كوردییەكان

    خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "دوابەدوایی قۆڵ بوونەوەی هێرش و داگیركاریەكانی ئێران و توركیا بۆ سەر گەلی كورد و كوردستان، ئەو دو حكومەتە لە پلانێكی هاوبەش دا هەڵ دەدەن دەنگ و رەنگی كوردان بسرنەوە و بۆ ئەو پلانەش لە هەوڵ دان، مێدیا و تەلەویزیۆنەكانی كوردی لە ناوەندە پەخشەكانی وەك هاتبێرد، یوتێل سەت دابخەن".

لەو بەیاننامەیەدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، كۆمەڵەی مافی مرۆڤ دەڵێت "ئەوە لە كاتێك دایە كە شیركەتی یوتێل سەت بڕیاری هاوكاری لە گەڵ ئەو دوو وڵاتە داوە و خۆی كە دەبێ ناوەندێك بێت بۆ بڵاو كردنەوەی دەنگ و رەنگی ئازاد، بۆتە جەمسەر و سەركوت و پێش دەگرێ لە ئازادی بڵاوبوونەوەی دەنگەكان".

هەروەها دەڵێت "ئەوە لە كاتێك دایە كە ئێران لە پلەی 169 و توركیا لە پلەی 148 جیهانی ئازادی مێدیا و رۆژنامەكانن و رەوشی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی مێدیاكان لەو دو وڵاتە زۆر حەستەمە".

ئاماژە بەوەش دەكات "ئەو هەوڵەی یوتێل سەت و هاوكاری ئەو ناوەندە لە تەك وڵاتانی ئێران و توركیا، رێك هەنگاو و هەوڵ دان دژی ئازادیە و رێگەخۆشكەری بۆ دیكتاتۆریەت و خیانەت لە ئازادیە".

كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان "وێرایی ئیدانەكردنی ئەو هەڵوێستە، داوا لە یوتێل سەت دەكات، كار و ئەركی خۆیی كە دەبی بڵاوبوونەوەی ئازادانەی رەنگ و دەنگە جیاوازەكان بێت ، بەجێ بێنێت و نەبێتە داردەسی حكومەت و دەوڵەتانی دیكتاتۆر كە بە سەدان  رۆژنامەنووس، نوسەرى  خستۆتە زیندان و بە دەیان تی وی و ڕادیۆیان داخستوە".

ئاماژە بەوەش دەكات "تەلەویزیۆنی نەورۆز ناوەندێكە بو گەیاندنی دەنگی گەلی كوردستان بە جیهانیان و ناوەندێكی سەربەخۆیە كە هەوڵ دەدات داگیركاری و دیكتاتۆریەتی وڵاتانێك وەك ئێران وتوركیا بە دونیا بناسێنێت و هەوڵ دەدات روون كردنەوە و  ئاگاهی بداتە خەڵك".

جاڕنامەی مافی مرۆڤ بە ئاشكرا دەبێژێ كە هەر كەسێك بە پێی یاسا مافی ئازادانەی دەربڕینی بیڕ و ڕای خۆیی هەیە، ئەو مافە نابێ لە لایەن هیچ لایەن، دەوڵەت و وڵاتێك پێشێل بكرێت. هاوكات یەكێتی ئەوروپاش تەكید لەسەر ئازادی رۆژنامە و مێدیاكان دەكات و دەبێژێ هەموو خەڵكێك مافی ئازادی بیر و ڕا، نووسین و بڵاوكردنەوەی نووسین لە رۆژنامە و مێدیاكانی هەیە.

بۆیە كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان داوا لە ناوەندەكانی پاراستنی ئازادی رۆژنامەگەری، ئازادی مێدیاكان، رۆژنامەنووسان و مێدیاكاران دەكات ئەو كردەوەی یوتێل سەت ئیدانەكەن و بە پشتگری یەكتر پێش لەو كردەوەیە بگرن.

09/10/2016
1444 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved