لیژنەی بە دواداچوون بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەڕەشە دەكات

لیژنەی بە دواداچوون بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەڕەشە دەكات

لیژنەی بە دواداچوون بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەڕەشە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی بە دواداچوون بۆ موچەی فەرمانبەران رایدەگەیەنێت، هەر لایەنێك لە حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی عیراق، هاوكارییان نەكات بۆ پێدانی زانیاری بە لیژنەكە ئەوا ناوی ئاشكرا دەكەن.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی 12 كەسی دا بۆ بە دواداچوون، لەسەر بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كە 5 كورد لەناو لیژنەكەدا بوونیان هەیە.

مەسعود حەیدەر ، ئەندامی لیژنەی بەدواداچوونی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە (خەڵك)ی راگەیاند، لە داهاتوویەكی نزیكدا لیژنەكە كۆدەبێتەوە بۆ داڕشتنی پلان بۆ  دەستكردن بە بەدواداچوونی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

وتیشی:" لیژنەكە دەبێت، میوانداری سەرۆكی لیژنەی دارایی‌و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بكات بۆ وەرگرتنی زانیاری، دواتر میوانداری وەزیری دارایی‌و وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمیش بكات، هەروەها ئەگەر پێویست بكات ، لیژنەكە لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم‌و سەرۆكی حكومەتی عیراق كۆدەبێتەوە".
مەسعود حەیدەر وتیشی:" لە ژێر رۆشنایی وەرگرتنی زانیارییەكان و ئەو بەڵگەو دۆكۆمینتانەی دەستی لیژنەكە دەكەوێت،  لیژنەی بە دواداچوون، بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، راپۆرتی خۆی ئامادە دەكات‌و دەیداتەوە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران".

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئەگەر لایەنێك هاوكاری نەكردن بۆ پێدانی زانیاری ، مەسعود حەیدەر رایگەیاند، هەر لایەنێك چ حكومەتی عیراقی یان هەرێم هاوكاریمان نەكات، ئەوا لە راپۆرتەكەدا ناوی بڵاو دەكرێتەوە، پیشانی رایگشتی دەدەین.

ب.ر

09/10/2016
1566 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved