ئاژانسەكانی توركیا: پەكەكە 8 سەربازی توركیایان كوشتووە

ئاژانسەكانی توركیا: پەكەكە 8 سەربازی توركیایان كوشتووە

ئاژانسەكانی توركیا: پەكەكە 8 سەربازی توركیایان كوشتووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردەوە، لە ئاكامی تەقینەوەیەكدا لە شارۆچكەی شەمزینانی باكوری كوردستان، 13 سەربازی سەر بە سوپای توركیا كوژران ‌و برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن هێزە چەكدارەكانی توركیاوە دەست ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵوی توركیا كەوتووە، لەو ناوچەیەی بنكەی پۆلیسی دوراكی لێیە لە شارۆچكەی شەمزینانی هەكاری، لەرێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە تەقینەوەیەك ئەنجامداوە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە،  بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان بەهۆی پەلامارەكەوە 8 سەرباز گیانیان لەدەستداوە و 5ی دیكەش برینداربوون. 

بەپێی راگەیەنراوێكی سوپای توركیا، دوای هێرشەكەی پەكەكە بۆ سەر بارەگایەكی جەندرمە لە شارۆچكەی شەمزینان سەر بە پارێزگای هەكاری، ئۆپەراسیۆنێكی فراوان بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكان، دەستی پێكردووە.

09/10/2016
1284 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved