لەماوەی دوو مانگدا تەنها %11ی كەمئەندامان بینراون<BR> وەزارەتی كار پێویستی بەساڵ و نیوێكی دیكەیە بۆ پاكسازی لەكەمئەنداماندا

لەماوەی دوو مانگدا تەنها %11ی كەمئەندامان بینراون
وەزارەتی كار پێویستی بەساڵ و نیوێكی دیكەیە بۆ پاكسازی لەكەمئەنداماندا

لەماوەی دوو مانگدا تەنها %11ی كەمئەندامان بینراون<BR> وەزارەتی كار پێویستی بەساڵ و نیوێكی دیكەیە بۆ پاكسازی لەكەمئەنداماندا


سلێمانی- نزار جەزا
وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی لەهەوڵێكیدا بۆ ئەنجامدانی چاكسازی بەڵێنیدا لەماوەی 3 مانگدا پاكسازی لەناوی كەمئەنداماندا بكات و هەموو كەمئەندامێك بداتەوە لیژنە، بەڵام ماوەی دوو مانگە تەنها لەسەدا 11ی كەمئەندامان لیژنەیان بینیوە.

سامان حسێن نوینەری حەوت ڕێكخراوی خاوەن پێداویستی تایبەت، بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی بەڵێنیدا لەماوەی 3 مانگدا كاری لیژنەی بەدواداچون بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان كۆتایی پێ بهێنێت، بەڵام تاكو ئێستا كارەكانی تەواو نەبووە.

زیاتر ڕوونیكردەوە، لەكۆی 37 هەزار كەمئەندام 26 هەزار و 374 كەمئەندام فۆڕمیان پڕكردۆتەوە، لەو ڕێژەیەش تەنها نزیكی 4 هەزار كەمئەندام لیژنەیان بینیوە و زیاتر لە400 كەمئەندامیش رەتكراونەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوە دوو مانگ لەوادەكە تێپەڕیوە و تەنها مانگێك كات ماوە، بەڵام زیاتر لە 33 هەزار كەمئەندام لیژنەی نەبینیوە، تەنانەت ناوچەكانی دەرەوەی شار هێشتا لیژنەی بۆ نەچووە.

بەپێی خەمڵاندنێكی (خەڵك)، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی توانیویەتی تەنها لەسەدا 11ی كەمئەندامان ببینێت، بەم پێیەش بێت، لیژنەكانی وەزارەت پێویستی بەزیاتر لە 16 مانگی دیكە هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت تەواوی كەمئەندامان ببینێت، ئەمە لەكاتێكادایە وەزارەت بەڵێنیدابوو لەماوەی سێ مانگدا پاكسازی لەلیستی ناوی كەمئەنداماندا بكات.

خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەماوەی 13 مانگی ڕابردوودا تەنها 3 موچەی 60 هەزار دینارییان وەرگرتووە و وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتیش هەستا بەئەنجامدانی پاكسازی لەلیستی موچەی كەمئەنداماندا، بەڵام ماوەی دوو مانگە لەهەوڵدایە و تاكو ئێستا بۆی تەواو نەكراوە.

09/10/2016
1687 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved