بانكی ناوەندی ڕوونكردنەوەیەك لەسەر داهاتی سلێمانی بڵاودەكاتەوە

بانكی ناوەندی ڕوونكردنەوەیەك لەسەر داهاتی سلێمانی بڵاودەكاتەوە

بانكی ناوەندی ڕوونكردنەوەیەك لەسەر داهاتی سلێمانی بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا لە بارەی داهاتی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، داهاتی پارێزگاكە دەخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی.

ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی داھاتی سلێمانی-وە
 دوای ئەوەی لەچەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن ھەواڵ وڕاپۆرتی چەواشەكارانە بڵاو كرایەوە  لەسەر بڕی داھاتی ناوخۆی سلێمانی ونەناردنی ئەو داھاتە بۆ بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی ھەرێم لە ھەولێر، بە پێویستمان زانی كورت وپوخت بە چەند خاڵێك وەڵام بدەینەوە..
یەكەم: بە دیكۆمێنت پاڕێزراوە لەلای فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و گەنجینەكان و وەزارەتی دارایی وئابوری حكومەتی ھەرێم، كە داھاتی پاڕێزگای سلێمانی دەخرێتە سەر حسابی وەزارەتی ناوبراو نەك ھیچ لایەكی تر، ئەو حسابەش لەژێر چاودێری وەزارەتی دارایی وئابورییدایە وبەردوەام زانیارییان لەسەری ھەیە وچاودێری دەكەن ..
دووەم: لەڕێی ئەو حسابە و گەنجینەكانی سلێمانی وفەرمانگەكان، ئەو داھاتە خەرج دەكرێت بۆ پێداویستی پاڕێزگای سلێمانی، واتە ئیجرائاتی یاسایی وئیداری خۆی وەردەگرێت، دواتر بۆ پڕ كردنەوەی پێداویستی فەرمانگەكان وكارە خزمەتگوزاریەكان خەرج دەكرێت..
سێیەم: بە ھیچ شێویەك ئەم پرۆسەیە مۆركی ھیچ حیزبێكی پێوە نیە وداھاتی ناوخۆی سلێمانی نە دەچێتە گیرفانی حیزب ونە حیزبیش دەتوانێت ھەڵسوكەوتی پێوە بكات و تەنھا لایەن كە بۆی ھەیە تەسەرفی پێوە بكات وەزارەتی دارایی و ئابوریە ، لەژێر چاودێری و ووردبینی دیوانی چاودێری دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان.
 
 
لەگەڵ ڕێزدا...
 
 
عبدالرحمن سالح رەشید
بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی
٩-١٠-٢٠١٦
 

09/10/2016
1669 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved