وەزارەتی كارەبا هۆشداری دەداتە حكومەت

وەزارەتی كارەبا هۆشداری دەداتە حكومەت

وەزارەتی كارەبا هۆشداری دەداتە حكومەت


خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ڕوونكردنەوەیەكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم كوردستان ئاماژە بەوە دراوە، بەهۆی گەشەكردنی شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بارگرانییەكی رادەبەردەری خستۆتە سەر وێستگەو محاویلەو تۆڕەكانی كارەبا، هەربۆیە وەزارەتی كارەبا لەم دۆخەدا زەرەرمەند بووە لە جێبەجێكردنی ئەو پلانەی دایڕژتبوو بۆ پتەوكردن و فراوانكردنی ژێرخانی كارەبا.

روونكردنەوەیەك لەوەزارەتی كارەباوە سەبارەت بە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لەوەرزی زستان دا

وەزارەتی كارەبا بەپێویستی دەزانێت روونكردنەوەیەك سەبارەت بەكەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی لە وەرزی زستانی ئەمساڵ بۆ هاوڵاتیانی بەڕێز بڵاوبكاتەوە، كە لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجە بۆ صیانەی وەرزی و راوەستانی پرۆژەكانی پەرەپێدانی ژێرخانی كارەبا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی داواكاری لەسەر كارەبا بەهۆی گەشەكردنی شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بارگرانییەكی رادەبەردەری خستۆتە سەر وێستگەو محاویلەو تۆڕەكانی كارەبا، هەربۆیە وەزارەتی كارەبا لەم دۆخەدا زەرەرمەند بووە لە جێبەجێكردنی ئەو پلانەی دایڕژتبوو بۆ پتەوكردن و فراوانكردنی ژێرخانی كارەبا.

خۆشبەختانە وەزارەتی كارەبا لەگەڵ سنوورداریەتی سەرچاوەی دارایی و نەبوونی بودجە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان بەهاوكاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان توانیویەتی كارەكانی جێبەجێ بكات و كاریگەری دۆخەكە رەنگدانەوەی كەمتر بێت لەسەر هاوڵاتیان. بۆ وەرزی زستانیش وەزارەتی كارەبا لەئامادەباشیدایە بەهەموو شێوازێك تاكو بتوانێ درێژترین كاتژمێری كارەبای نیشتمانی بۆ هاوڵاتیان دابین بكات، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین پێشنیارو داخوازیمان پێشكەش بەئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ چارەسەركردنی بەشێك لەكێشەكان كە لەدەسەڵاتی وەزارەتی كارەبادا نییە، هەرچەندە ئێمە وەكو وەزارەتی كارەبا لەسنوورداریەتی توانای دارایی هەرێم تێدەگەین و بەسوپاسەوە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لە هەوڵی تەواودان ئەو داواكارییانە بەپێی توانایان جێبەجێ بكەن. هاوڵاتیان ئاسودە دەكەین لەهەوڵی تەواوداین بۆ دابینكردنی درێژترین كاتژمێری كارەبای نیشتمانی وە لێرەشەوە داوا لەهاوڵاتیان دەكەین هاوكارمان بن لەبەفیڕۆنەدانی بەكارهێنانی كارەبا تاكو بەشێوەیەكی رێكوپێك و دادوەرانە خزمەتگوزاری كارەبا پێشكەش هاوڵاتیان بكەین.

ه.ع

09/10/2016
1246 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved