هەفتەی داهاتوو شەڕی موسڵ دەست پێدەكات

هەفتەی داهاتوو شەڕی موسڵ دەست پێدەكات

هەفتەی داهاتوو شەڕی موسڵ دەست پێدەكات

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی ئاشكرای كرد، كە هەفتەی داهاتوو شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ دەست پێدەكات و هۆشداریشی داوە لە دروستبوونی كارەساتی مرۆی بەهۆی شەڕەكەوە.

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا باسی لەوەكردووە، باراك ئۆباما دەیەوێت پێش ئەوەی كارەكانی كۆتایی پێبهێنێت، شەڕی موسڵ یەكلای بكاتەوە و ئامادەكارییەكانیش تەواوبوون، بۆیە ئەگەرێكی بەهێزی هەیە شەڕی موسڵ لە هەفتەی داهاتوودا دەست پێبكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەكە، داعش ئامادەكارییەكانی بۆ بەرگری لە موسڵ تەواوكردووە و رێگا سەرەكییەكان و تاوەری كارەبا و تەنانەت هێڵەكانی گواستنەوەی ئاویشی بۆمبڕێَژكردووە و تونێلی زۆری لێداوە بۆ هاتووچۆی سەربازی.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی عێراق لەم مانگەدا شەڕی موسڵ دەست پێدەكرێت و تێیدا هێزە هاوبەشەكانی عێراق و پێشمەرگە بە هاوكاری هاوپەیمانان شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ دەكەن.

09/10/2016
1481 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved