سەركردەیەكی پارتی: پەكەكە گوندەكەی ئۆجەلانی پێ ئازاد ناكرێت و شەڕی موسڵ دەكات

سەركردەیەكی پارتی: پەكەكە گوندەكەی ئۆجەلانی پێ ئازاد ناكرێت و شەڕی موسڵ دەكات

سەركردەیەكی پارتی: پەكەكە گوندەكەی ئۆجەلانی پێ ئازاد ناكرێت و شەڕی موسڵ دەكات

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، پەكەكە بووەتە ئامڕازی دەستی وڵاتانی ناوچەكە و بەهانە دەداتە توركیا هێرشبكاتەسەر هەرێمی كوردستان و هیچ پێویستیش نییە لە شەڕی موسڵ بەشداری بكات.

عەلی عەونی بە (خەڵك)ی راگەیاند، مەیدانی خەباتی چەكداری پەكەكە باكوری كوردستانە، نەك هەرێمی كوردستان، بۆیە باشترە بچنەوە وڵاتی خۆیان و شەڕی توركیا بكەن.

وتیشی" ئەوان گوندەی ئۆجەلانیان پێ ئازاد ناكرێت، هاتوون شەڕی موسڵ دەكەن و سەرئێشە بۆ كورد و هەرێمی كوردستان دروست دەكەن و لەسەر سنورەكان پاسەوانی بۆ وڵاتان دەكەن، لێناگەڕێن حزبەكانی رۆژهەڵات بگەڕێنەوە و رێگەنادەن ئەنەكەسە بگەڕێتەوە بۆ توركیا".

قسەكانی ئەو بەرپرسەی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای ئەوەدێت، كە لە چەند رۆژی رابردوودا فەرماندەكانی پەكەكە تەئكیدیان لەوەكردەوە، كە بەشداری شەڕی موسڵ دەكەن بۆ ئازادكردنی ئافرەتانی ئێزیدی و كۆنترۆڵكردنەوەی شار و شارۆچكەكانی ناوچەكە.

09/10/2016
1190 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved