ئارام شێخ محەمەد: سەردانەكەی مەسعود بارزانی حزبی بوو

ئارام شێخ محەمەد: سەردانەكەی مەسعود بارزانی حزبی بوو

ئارام شێخ محەمەد: سەردانەكەی مەسعود بارزانی حزبی بوو

خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت دەكاتەوە لەوەی‌ سەردانەكەی‌ ئەمدواییەی‌ بارزانی بۆ بەغدا حیزبی بووە بەهۆی‌ ئەوەی‌ ناوبراو "دەسەڵاتەكانی لە سەرۆكایەتی هەرێم كۆتایی هاتووە".

هاوكات ئاماژە بەوەش دەدات، كە ئەنجومەنی نوێنەران لایەنی یەكلاكەرەوەیە لە چارەسەری‌ گرفتی موچەی‌ فەرمانبەرانی هەرێم.

 لە دیدارێكی رۆژنامەوانی لەگەڵ (كەناڵی سۆمەریە)، ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "بەهۆی‌ بەشداری‌ نەكردنی لایەنە كوردییەكان تێیدا، سەردانەكەی‌ مەسعود بارزانی بۆ بەغدا سەردانێكی حیزبی بوو، عەبادی لەوەدا دروستی وت كە بارزانی بە سەرۆكی‌ وەفدی كوردی‌ ناوبرد، چونكە لە رووی‌ دەستوورییەوە بارزانی دەسەڵاتەكانی لە سەرۆكایەتی هەرێم كۆتایی هاتووە".

ئارام شێخ محەمەد، ئاماژەی‌ بە ناڕەزاییەكانی ناو هەرێمی كوردستان داوە بەهۆی‌ قەیرانی داراییەوەو رونیكردووەتەوە كە لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێم تادێت دەنگی ناڕەزایی بەرز دەبێتەوەو وتویەتی: "ئەو ناڕەزایی و خۆپیشاندانانەی‌ لە سلێمانی هەیە بە مانای‌ ئەوە نیە كە لەسەرجەم ناوچەكانی تری‌ هەرێم ناڕەزایی نییە، بەڵكو تادێت بەهۆی‌ خراپی ئیدارەو نەبوونی خزمەتگوزارییەكان قەبارەی‌ ناڕەزاییەكان روو لە زیادبوون دەكەن".

هاوكات ئەوەشدەخاتەڕوو، كە "رێكەوتنی پێشوی‌ بەغداو هەولێر لەناو یاسای بودجە، لەلایەن هەردولاوە جێبەجێ نەكرا، هیوا دەخوازین لە ئێستادا هەردولا بگەنە رێكەوتنێك بۆ چارەسەری‌ كێشەكان و جێبەجێ بكرێت.. ئەنجومەنی نوێنەران-یش لایەنی یەكلاكەرەوەیە لە كۆتاییهێنان بەسەرجەم ناكۆكییەكانی نێوان بەغداو هەولێرو هەرئەویش بەپێی‌ پەیڕەوی سیستەمی فیدراڵی؛ دەسەڵاتی چارەسەری‌ گرفتی موچەی‌ فەرمانبەرانی هەرێمی هەیە".

09/10/2016
1205 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved