پیاوێك بە هۆی هەژارییەوە سێ منداڵی خۆی هەڕاج دەكات

پیاوێك بە هۆی هەژارییەوە سێ منداڵی خۆی هەڕاج دەكات

پیاوێك بە هۆی هەژارییەوە سێ منداڵی خۆی هەڕاج دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی هەواڵە بڵاوكراوەكان، ژنێك لە نەخۆشخانەیەكی پارێزگای ئەراك بە سگێك ٣ منداڵی بووە، باوكی ئەو منداڵانە بەهۆی دەستكورتی و نەبوونی پارەی نەخۆشخانەوە بڕیاری فرۆشتنی منداڵەكانی خۆی داوە، ئەو پیاوە لە سەرەتاوە بڕی ٤٠ میلیۆن تمەن نرخی لەسەر هەر یەك لەو منداڵانە دانابوو، بەڵام دواتر ئامادە بووە، هەر منداڵێكی بە ٢٠ میلیۆن تمەن بفرۆشێت.

ڕۆژنامەی "ئارمان امروز" لەو بارەوە بڵاوی كردەوە، كێشەی كڕین و فرۆشتنی منداڵان لە ئێران، دیاردەیەكی نوێ نیە، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا بە میدیا كردنی لەو جۆرە حاڵەتانە، هەستیاریی كۆمەڵایەتیی لە سەر ئەو بابەتانە زۆرتر كردووەتەوە.

بەرپرسی ئەنجومەنی خەسارە كۆمەڵایەتییەكانی ئێران سەبارەت بە دیاردەی منداڵ فرۆشی لە ئێراندا دەڵێت، منداڵ فرۆشی یەكێك لەو حاڵەتانەی كە جێگە و پێگەی مڕۆڤایەتی لە كۆمەڵگادا دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

كورش محەمەدی لە درێژەدا وتی:  "لە دەیەكانی ڕابردوودا، كێشەكانی وەك هەژاری، دەستكورتی، بێكاری، پەرەسەندنی لەشفرۆشی، لەو خەسارە جیددییانەن كە بوونەتە هۆی ئەوەی كە ئێمە شایەتی زۆر بوونی منداڵانی بێ‌سەرپەرست بین.

بە وتەی شەهین ملاوێردی جێگری سەركۆماری ئێران بۆ كاروباری ژنان، فرۆشتنی منداڵان لە سكی دایكاندا و پێش لەدایك بوونیان لە ئێران ڕووی لە زیاد بوون كردووە.


لە یاسای پەسەند كراوی پشتیوانی لە منداڵان و مێرمنداڵان لە ساڵی ١٣٨١ی هەتاوی لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی‌دا، كڕین و فرۆشتن و كەڵك‌وەگرتن و بەكار هێنانی منداڵان بۆ كاری قاچاخ و هەر چەشنە بابەتێكی لەو جۆرە، شەش مانگ هەتا یەك ساڵ زیندان، یان سزای نەقدیی ١٠هەتا ٢٠ میلیۆن ڕیاڵ، سزا بۆ كەسی تاوانبار دیاری كراوە.
ه.ع

09/10/2016
3333 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved