بە فشاری ئێران و توركیا<BR> فەرەنسا پەخشی كەناڵی (نەورۆز تیڤی) لە ئەوروپا راگرت

بە فشاری ئێران و توركیا
فەرەنسا پەخشی كەناڵی (نەورۆز تیڤی) لە ئەوروپا راگرت

بە فشاری ئێران و توركیا<BR> فەرەنسا پەخشی كەناڵی (نەورۆز تیڤی) لە ئەوروپا راگرت

    خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای راگرتنی پەخشی كەناڵی مەدنوچەی سەر بە پەكەكە لە بەلیجا لەلایەن مانگی دەستكردتی یوتێل ساتی فەرەنسا، بڕیاری راگرتنی پەخشی كەناڵی نەورۆز تیڤی-یش درا.

پەیجی كەناڵی نەورۆز لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە هەواڵێكی كورتی بەپەلەدا بڵاویكردەوە، فەرەنسا لە ژێر فشاری توركیا و ئێراندا بڕیاری داوە بە راگرتنی پەخشی كەناڵی نەورۆز لە سەر مانگی دەستكردنی هۆتبێرد، بۆیە لەمەودوا كەناڵەكە تەنها لە سەر مانگی دەستكردنی نایلسات پەخش دەكات.

پێشتر هەفتەیەك لەمەوبەر كەناڵی مەدنووچە كە لە بەلجیكا پەخشی دەكرد لەلایەن یوتێلساتەوە پەخشەكەی راگیرا.

كەناڵی مەد نوچە لەگەڵ كەناڵی مەدمیوزیك لە ساڵی 2013 كرانەوە، كە سەرەتای كاركردنی ئەم كەناڵە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1995 و بە یەكەم كەناڵی ئاسمانی كوردی دادەندرێ، كە دواتر لە ساڵی 1999 بە فشاری توركیا داخرا.

 دوای ئەوەش میدیا تیڤی كرایەوە و ئەویش لە 2004 داخرا و دواتر رۆژ تیڤی كرایەوە و ئەویش لە 2012 داخرا لەگەڵ كەناڵێكی دیكەی موزیكی كوردی.

لەگەڵ ئەوەی بەردەوام توركیا فشارەكانی بۆ لەقاودانی میدیای پەكەكە چڕ دەكاتەوە، بەڵام تا دێت پەكەكە كەناڵی زۆرتر دەكاتەوە.

ئێستا كە كەناڵی مەد نوچە دادەخرێت، كەناڵەكانی مەدمیوزیك، ستێرك، رووناهی، نەورۆز (نایلسات)، چرا و رادیۆی دەنگی كوردستان بەردەوامن لە پەخش و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا كەناڵی رۆژئاڤا دەست بە پەخشی ئاسایی دەكات.

جیا لە میدیای پەكەكە لە ئەوروپا، لە نێو توركیاشدا ژمارەیەك كەناڵی تەلەفزیۆنی و رادیۆ و رۆژنامە و ئاژانسی نزیك لە پەكەكە هەن، كە لەم دواییەدا بەتایبەت لە دوای هەوڵی كودەتا، زۆرینەیانی داخستن.

ئ.ح

 

 

09/10/2016
1346 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved