نوێترین لێدوانی نێچیرڤان بارزانی لەسەر قەیرانی ئابوری

نوێترین لێدوانی نێچیرڤان بارزانی لەسەر قەیرانی ئابوری

نوێترین لێدوانی نێچیرڤان بارزانی لەسەر قەیرانی ئابوری

 

خەڵك- ئارام سەردار

سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەوەی لەتوانایدابێت دەرەفەتی بۆ كەرتی تایبەت رەخساندوە و حكومەت بیری زیاتری لەئاسانكاری بۆ كەرتی تایبەت كردۆتەوە و هەوڵدەدات كەرتەكانی خزمەتگوزاری گشتی بدات بەكەرتی تایبەت، ئەم سیاسەتە بەتایبەت لەدۆخی سەختی ئابوری ئێستای هەرێمی كوردستان دەبێتە جولەیەكی فراوانی كەرتی ئابوری و فەرمانبەرانیشی دڵنیاكردەوە، كە بارودۆخی ئابوری بەم شێوەیە نامێنێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی لە میانەی وتارێكدا لە دووەمین كۆنگرەی ئابوری لە هەولێر باسی لەوەكرد، ئەزمونی وڵاتانی پێشكەوتو دەیسەلمێنن كە كەرتی تایبەت دەبێتە هۆی پێشكەوتنی سەرجەم كەرتەكان، كەرتی تایبەتیش پێویستی بەچاودێری حكومەت و پشتیوانی هەیە ئەویش لەرێگەی یاسا و پرۆژەی ستراتیژی و چەندین ئاسانكاری تر،، چونكە رۆڵی كەرتی تایبەت لەكاتی قەیرانەكان باشتر دەردەكەوێت.

وتیشی" دابەزینی نرخی نەوت و نەمانی بەشە بودجە كاریگەری زۆری هەبوە لەسەر سەرجەم جومگەكانی ژیان لەهەرێمی كوردستان، كە رەنگدانەوەی هەبوە لەسەرجەم كەرتەكان بەڵام كەرتی تایبەت نەیهێشتوە ژیانی تاك بوەستێت و بەهەزاران كەس لەكەرتی تایبەت بەردەوامن لەكار، ئەگەر ئەم هۆكارانە نەبوایە كە بودجە نەبرابوایە و ئاوارەیەكی زۆر روی لەهەرێمی كوردستان نەكردبوایە و نرخی نەوتیش دابەزینی بەخۆیەوە نەبوایە ئێستا هەرێمی كوردستان خاوەنی ئابوریەكی زۆر بەهێز بوو، لەگەڵ ئەوەش فرەی موچەیی و كێشە". 

سەبارەت بە پلانی داهاتووی حكومەتی هەرێم بارزانی وتیشی" دیدگای ساڵی 2020ی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەپێی ریپَككەوتنی حكومەت و بانكی نێودەوڵەتی دەبێتە هۆی پێشكەوتنی كەرتی تایبەت ، رێژەی بێكاری لە 2004 لە زیاتر لە 10% بوو بەڵام لە 2005 گەیشتە لە 5%، هەروەها هەلی كار لە 20 هەزار بۆ 340 هەزار هەلی كار تا 2012 بەرزبۆتەوە".

لەكۆتایشدا هەموو فەرمانبەرانی دڵنیا كردەوە كە ئەم دۆخە بەردەوام نابێ و ئایندەیەكی گەش روو لەهەرێمی كوردستان دەكات و سوپاسی فەرمانبەرانیش كرد كە خۆراگر بوون لەم دۆخە سەختەی كوردستان.

09/10/2016
1527 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved