نێچیرڤان بارزانی: حكومەت هەنگاو بە هەنگاو خزمەتگوزاری دەدات بە كەرتی تایبەت

نێچیرڤان بارزانی: حكومەت هەنگاو بە هەنگاو خزمەتگوزاری دەدات بە كەرتی تایبەت

نێچیرڤان بارزانی: حكومەت هەنگاو بە هەنگاو خزمەتگوزاری دەدات بە كەرتی تایبەت

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، گرنگی زیاتر بە كەرتی تایبەت دەدەن و هەوڵدەدەن بە قۆناغ خزمەتگوزاری بدەنە كەرتی تایبەت.

بارزانی لە میانەی وتارێكدا لە سێهەمین كۆنگرەی ئابوری لە هەولێر باسی لەوەكرد، حكومەتی هەرێم بەهۆی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت و ئاوارەكانەوە فشارێكی زۆری دارایی كەوتوەتەسەر، بۆیە كاتی ئەوەیە گرنگی زیاتر بە چاكسازی و كەرتی تایبەت بدرێت.

وتیشی" ئەگەر ئەو هۆكارانە نەبوایە ئابوری هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەبوو، بەڵام ئێستا رووبەڕووی چەند قەیرانێك بووەتەوە".

بارزانی ئەوەیشی خستوەتەڕوو، ئێستا پلانی حكومەت  پشتگیری زیاتری كەرتی تایبەتە، تا بتوانێت زیاتر رۆڵی هەبێت و جێگەی كەرتی تایبەت لای خەڵك بیكات و حكومەتیش ئاسانكاری دەكات و داوایشی كرد رووبكەنە كەرتەكانی گەشتیار و كشتوكاڵ.

09/10/2016
1203 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved