ماڵە خەزورێك كۆتاییان بە ژیانی زاوەكەیان هێنا

ماڵە خەزورێك كۆتاییان بە ژیانی زاوەكەیان هێنا

ماڵە خەزورێك كۆتاییان بە ژیانی زاوەكەیان هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ 
پۆلیسی هەولێر ئاشكرای كرد، كەسێك لە لایەن ماڵی خەزورانیەوە هێرشی كراوەتە سەرو بەفیشكێك كۆتاییان بە ژیانی هێناوە. 

لە راگەیەنراوێكی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، دوێنی كاتژمێر (۱۰)ی بەیانی، پۆلیس ئاگاداركرایەوە، بەبوونی ڕووداوێكی كوشتن لە گوندی مێرخوزار سەر بەناحیەی قوشتەپە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەركەوت كەوا هاوڵاتیەك بەناوی (م.س م)، تەمەن (۳٨) ساڵ، لەلایەن ماڵی خەزورانی بەگولەیەك كەبەر سەری كەوتووە كوژراوە.

پۆلیس ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە لەسەركێشەیەكی كۆمەڵایەتی ئەو ماڵە زاواكەی خۆیان كوشتووە. 
هەروەها لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاریداوە بەدەستگیركردنی تاوانباران بەپێ مادە (٤۰٦)، لەیاسای سزادانی عێراقی .

09/10/2016
1326 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved