عەلی حەمە ساڵح هەڕەشەی ئاشكراكردنی داهاتەكانی سلێمانی دەكات

عەلی حەمە ساڵح هەڕەشەی ئاشكراكردنی داهاتەكانی سلێمانی دەكات

عەلی حەمە ساڵح هەڕەشەی ئاشكراكردنی داهاتەكانی سلێمانی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی پەكخراوی كوردستان، هەڕەشەی ئاشكراكردنی داهاتەكانی سلێمانی دەكات‌و دەڵێت:" نابێت داواكردنی شەفافییەت تەنیا لە هەولێر بێت، چاویش لە سلێمانی بنوقێندرێت لەبارەی داهاتی سلێمانییەوە".

ناوبراو لە نوسینێكدا لەبارەی داهاتەكانی سلێمانییەوە رایگەیاندووە،  نابێت ململانێی سیاسی ببێتە هۆی چاوپۆشیكردن لە ڕاستییەكان.
 
دەشڵێت:"نابێت داواكردنی شەفافییەت تەنیا لە هەولێر بێت، چاویش لە سلێمانی بنوقێندرێت". 

هەر لەبارەی داهاتەكانی سلێمانییەوە عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: ئەمرۆ روونكردنەوە لە بارەی پرسێكەوە دەدەم لەوانە چەند جۆر داهات لە سلێمانی هەیە؟ چی لێدێت و چۆن و كێ خەرجی دەكات؟.

لە زاری چەند پەرلەمانتارێكی پارتییەوە تا ئێستا لە چەندین بۆنەدا ئاماژە بەوەكراوە كە داهاتی سلێمانی ناچێتە خەزێنەی وەزارەتی دارایی هەرێم‌و باس لەوە دەكرێت یەكێتی لە سنوری زۆنی سەوزو نیلی داهاتەكان بۆخۆی گل دەداتەوە، چاوەڕوانیش دەكرێت، عەلی حەمە ساڵح بەشێك لە نهێنی داهاتی سلێمانی ئاشكرا بكات. 

09/10/2016
1028 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved