حەشدی شەعبی 250 مزگەوتی سوننەیان لە دیالە رووخاندووە

حەشدی شەعبی 250 مزگەوتی سوننەیان لە دیالە رووخاندووە

حەشدی شەعبی 250 مزگەوتی سوننەیان لە دیالە رووخاندووە

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

پارێزگاری پێشووی دیالە رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا حەشدی شەعبی 250 مزگەوتی سوننەكانیان روخاندووە.

عومەر حەمیری پارێزگاری پێشووی دیالە باسی لەوەكردووە، ئەو شەڕەی لە نێوان سوننە و شیعەكانی دیالەدا هەیە، پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی پارێزگاكەی شێواندووە.

پارێزگاری پێشووی دیالە ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆرترین ئەو مزگەوتانەی لە پارێزگاكە روخێنراون دەكەونە شارۆچكەی میقداییەی ناوەڕاستی پارێزگاكەوە.

حەمیری ئەوەیشی خستوەتەڕوو، حەشدی شەعبی بەوپەڕی دڕەندانەوە رووبەڕووی خەڵكی سوننە دەبنەوە، بۆیە دەبێت هەرچی زوترە رێگرییان لێبكرێت و هەوڵبدرێت، جارێكی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان دروست بكرێنەوە.

09/10/2016
1095 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved