كەش‌و هەوای سبەنێ لە شارەكانی هەرێم

كەش‌و هەوای سبەنێ لە شارەكانی هەرێم

كەش‌و هەوای سبەنێ لە شارەكانی هەرێم


خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم، كەش و هەوا و پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ سبەینێ‌ بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێك، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە و وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، سبەینێ دوو شەممە، لە هەولێر و سلێمانی، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونی پەڵە هەور.

ئەو ڕاگەیەندراوەی كەشناسی، هیچ ئاماژەیەكی بە پارێزگای هەڵەبجە وەك چوارەم پارێزگای هەرێمی كوردستان نەداوە، كەشناسی هەرێمیش دەڵێت، تا ئێستا لەو شارە ستافی كەشناسی نییە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە خێرای با لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك، 5 بۆ 15 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، مەودای بینین لە هەر سێ‌ پارێزگا لە نێوان 8 بۆ 10 كیلۆمەترە.

هەروەها پلەكانی گەرما لە هەولێر 34 پلە و و سلێمانی 32 پلە  دەبێت، لە دهۆكیش 32 پلە دەبێت.

كەش و هەوای پێشبینیكراوی سبەینێ دوو شەممە

ه_ع

09/10/2016
1130 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved