میسر لە بەرژەوەندی رووسیا دەنگی دا<BR> عەرەبستان و قەتەر نیگەرانن

میسر لە بەرژەوەندی رووسیا دەنگی دا
عەرەبستان و قەتەر نیگەرانن

میسر لە بەرژەوەندی رووسیا دەنگی دا<BR> عەرەبستان و قەتەر نیگەرانن


    خەڵك- بەشی هەواڵ

 شەوی رابردوو نوێنەری میسر لە ئەنجومەنی ئاسایش لە بەرژەوەندی پرۆژە بڕیارێكی رووسیا بۆ ئاگربەست لە سەرانسەری سووریا دەنگی دا، ئەمەش نیگەرانی هەر یەكە لە عەرەبستانی سعودی و قەتەری لێكەوتەوە.

لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا دوو پرۆژە بڕیاری رووسیا و فەرەنسا شكستی هێنا، كە پرۆژەكەی رووسیا دەنگی پێویستی نەهێنا و پرۆژەكەی فەرەنساش لەلایەن رووسیاوە ڤیتۆ كرا.

میسر بە پێچەوانەی هەڵوێستی زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی كە دژی پرۆژەكەی رووسیا بوون، لە بەرژەوەندی پرۆژەكە دەنگی دا.

لەوبارەیەوە عەمرو عەبدول لەتیف نوێنەری هەمیشەیی میسر لە ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند، كە دەنگی بۆ هەردوو پرۆژەكەی رووسیا و فەرەنسا داوە، هەر چەندە پێشتر لە شكستی هەردوو پرۆژەكە دڵنیا بووە.

لای خۆشیەوە عەرەبستان و قەتەر نیگەرانی خۆیان لەم هەڵوێستەی میسر دەربڕیووە.

عەبدوڵا موعەلیمی نوێنەری عەرەبستان لە ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند، دەنگدانی میسر بۆ پرۆژەكەی رووسیا بێهیوایی دروستكرد.
ئ.ح

09/10/2016
1188 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved