ژمارەی بەرنامە مردووەكانی کۆگای ئەپڵ لە زیادبووندایە

ژمارەی بەرنامە مردووەكانی کۆگای ئەپڵ لە زیادبووندایە

ژمارەی بەرنامە مردووەكانی کۆگای ئەپڵ لە زیادبووندایە

خەڵک-دڵشاد حەمە

بە پێی راپۆرتێكی كۆمپانیایەكی تایبەت بە شیكردنەوەی داتای ئامێرە زیرەكەكان، لە ئێستادا (80%)ـی بەرنامەكانـ(ئەپلیكەیشنەكان)ـی كۆگای ئەپڵ، بە مردوو هەژمار دەكرێن و تەنها وەك ناو ماونەتەوە.

كۆمپانیای (Adjust)، كە تایبەتە بە شیكردنەوەی داتایی، لە راپۆرتێكیدا ئاماژە دەكات بەوەی، لە ئێستادا (80%)ـی بەرنامەكانـ(ئەپلیكەیشنەكان)ـی كۆگای ئەپڵ كە ژمارەیان نزیكی (1.2) ملیۆن بەرنامەیە، بە مردوو هەژمار دەكرێن و تەنها وەك ناو ماونەتەوە.

كۆمپانیاكە ناوی (Zombie Apps)ـی لەو بەرنامانە ناوە و دەڵێت: لە مانگی رابردوودا، ژمارەی بەرنامەكانی كۆگای ئەپ ستۆر گەشتووە بە (1 ملیۆن و 197 هەزار و 87) بەرنامە، لەو ژمارەیەش (953 هەزار و 387) بەرنامەیان بە مردوو هەژمار دەكرێن، چونكە چەند جارێكی زۆركەم نەبێت، داونلۆد نەكراون و وەك نەبوو هەژمار دەكرێن.

بە پێی ئەو راپۆرتە، لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوودا، هەرساڵە و بەرێژەی (5%)، ژمارەی بەرنامە مردووەكان لە كۆگای ئەپ ستۆر زیادیان كردووە، لەگەڵ ئەوەی مانگانە نزیكی (60) هەزار بەرنامە ئەپلۆد دەكرێتە سەر كۆگای ئەپڵ، تا ئێستا بە وردی نازانرێت ژمارەی ئەو بەرنامانە چەندە.

كۆمپانیاكە دەڵێت، دەگونجێت زیادبوونی رێژەی بەرنامە مردووەكان، پەیوەندی بە سیاسەتی ئەپ ستۆرەوە هەبێت، چەند مانگێك پێش ئێستا ئەگەر لە ئەپ ستۆر بە داوی بەرنامەیەكدا بگڕایتایە، ئەوا لیستێكی درێژ تا (350) بەرنامەت بۆ دەكرایەوە، بەڵام لە ئێستادا لە (150) بەرنامە زیاتر نابینرێت.

هەروەها ئاماژە دەكات بەوەش، (21%)ـی ئە بەرنامانەشی لە چەند ساڵی رابردوو خراونەتە سەر ئەپ ستۆر، بە تەواوەتی تیاچوون و بوونیان نەماوە.

لە كۆتایی ساڵی رابردوو، كۆمپانیای ئەپڵ ئاشكرای كرد، تا ئەوكات، (75) ملیار جار، بەرنامە لە ئەپ ستۆرەوە داونلۆد كراوە، هەروەها پرۆگرامسازەكانیش (15) ملیار دۆلار لە ئەپ ستۆر دەستكەوتیان بووە.

24/09/2016
1565 جار بینراوە‌‌