کەسوکاری شەھیدان داواکاری بەشداریی خەڵکن لە نارەزاییەکانی (٢٧ی ئەیلول)

کەسوکاری شەھیدان داواکاری بەشداریی خەڵکن لە نارەزاییەکانی (٢٧ی ئەیلول)

کەسوکاری شەھیدان داواکاری بەشداریی خەڵکن لە نارەزاییەکانی (٢٧ی ئەیلول)

خەڵک-

نوێنەرایەتی کەسوکاری شەھیدان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە سەرجەم چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات، رۆژی (٢٧ی ئەیلول) پاڵپشتیی داواکارییەکانی ئەوان و خەڵکی بکەن.

نوێنەرایەتی کەسوکاری شەھیدان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: له به‌رده‌م غه‌درێكی گه‌وره‌ی (به ناو حكومه‌تی هه‌رێم)داین، ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی كار نه‌گاته‌ ئه‌م ئاسته‌ و ئه‌م حكومه‌ته‌ له‌ هۆش خۆ چووه‌ به‌هۆشی خۆی بێنینه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ پله‌و پاره‌ سه‌رمه‌ستی كردوون و میژوو و خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و خه‌بات و تێكوشانی گه‌له‌كه‌مانیان گه‌یاندووە‌ به‌م رۆژه‌ مه‌ترسیداره.

راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات: "بێده‌نگیمان له‌ رابردوو نیشانه‌ی رازیبوونمان نه‌بووه، بەڵام ره‌فتاره‌كای حكومه‌ت هه‌موو سنورێكی تیپه‌ڕاندووە.

لە کۆتاییدا راگەیەنراوەکە داوا لە سەرجەم چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات پاڵپشتی لە داواکانی کەسوکاری شەھیدان بکەن و دەڵێت: بۆ ئەوەی چیتر قبوڵی نه‌كه‌ین بێ حورمه‌تی به‌ خوێنی شه‌هید و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیان بكرێت، هیوادارین له‌ رۆژی (٢٧ی ئەیلولی ٢٠١٦) سه‌رجه‌م چین و تویژه‌كانی كۆمه‌ڵگا پاڵپشتمان بن بۆ به‌دیهینانی داخوازیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و كۆتایی هێنان به‌ گه‌ندەڵی و گه‌ندەڵكاران، وه‌ك چۆن له‌ ڕابردوودا شه‌هیده‌كانمان پێشه‌نگ و دژی زوڵم و زۆرداری وه‌ستانه‌وه‌ و گیانی خۆیان به‌خت كرد، ئێمه‌ش بره‌و پێده‌ری ئه‌و ڕێگه‌یه‌ین .

24/09/2016
1638 جار بینراوە‌‌