سەرۆ قادر: هیچ وڵاتێک لە دۆخی جەنگدا ڕێگا بە گێرەشێوێنی نادات

سەرۆ قادر: هیچ وڵاتێک لە دۆخی جەنگدا ڕێگا بە گێرەشێوێنی نادات

سەرۆ قادر: هیچ وڵاتێک لە دۆخی جەنگدا ڕێگا بە گێرەشێوێنی نادات

خەڵک-

کادرێکی باڵای پارتی بڕیاری چوار حزبەکە بۆ پشتگیری کردن لە خۆپیشاندانی خەڵک دژ بە دۆخی ناھەمواری ھەرێم بە غیابی عەقڵ و پشتکردنە نیشتمان نادەھێنێت و دەڵێت، سەیرە چوار حزب لە پشتەوەی سەنگەرەکان خەڵک بۆ نانەوەی بشێوی هاندەدەن.

سەرۆ قادر، کادرێکی باڵای راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر راگەیەنراوی ئەم ئێوارەیەی چوار حزب (گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ) کە تیایدا ئەوەیان راگەیاندبوو پشتگیری لە داوا و خۆپیشاندانی ھێمنانەی خەڵکی کوردستان دەکەن، دەڵێت: "یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتو و کۆمەڵ ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا پشتیوانی خۆیان بۆ خۆیشاندان دەربڕی. لەم باری نائاسایی جەنگی دژی داعش، سەیرە چوار حزب لە پشتەوەی سەنگەرەکان خەڵک بۆ نانەوەی بشێوی هاندەدەن! هیچ وڵاتێکی لە جەنگدا ڕێگا بەو گێرەشێوێنییە نادات، هیچ سیاسەتمەدارێکی نیشتماندۆستیش ڕێی ئاوها چەوت ناگرێتەبەر."

بڵاوکراوەکەی سەرۆ قادر لە ژێر ناونیشانی "غیابی عەقڵ یان پشت کردنە لە نیشتمان؟!"ــەوە ئەوەشی تێدا دەڵێت: "سەیرە سەرکردەکانی ئەم حزبانە سیاسەتی وا چەوت دەگرنەبەر! یەکێتی نیوەی حکومەتی لە دەستدایە، خۆپیشاندان بۆ ڕوخاندنی خۆی دەکات؟ واز لە گۆڕان دێنم بەڵام کۆمەڵ و یەکگرتو ڕکە لەگەڵ هەوراز دەکەن. 



24/09/2016
1768 جار بینراوە‌‌