سۆران عومەر ھەرەشەکانی پارتی ئاشکرا دەکات

سۆران عومەر ھەرەشەکانی پارتی ئاشکرا دەکات

سۆران عومەر ھەرەشەکانی پارتی ئاشکرا دەکات

خەڵک-

پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی  ئاشکرای دەکات، پارتی دیموکراتی کوردستان راستەوخۆ ھەرەشەیان لە لایەنەکان کردووە لە ئەگەری پەلاماردانی بارەگاکانیان لە سلێمانی.

سۆران عومەر، لە میانی بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی (ئێن ئار تی)، رایگەیاند: "ئەحمەد کانی ؛بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ بە لایەنەکانی ووتووە، ئەگەر بەردێک بەر بارەگاکانیان بکەوێت ئەوا بارەگاکانتان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی پارێزراو نابن".

سۆران عومەر وتیشی: ئەحمەد کانی ئاماژەی بەوەش کردووەن لە حاڵەتێکی وەھاشدا پارتی ھەموو بارەگاکانی خۆی لە سلێمانی دەکێشێتەوە و دوو ئێدارەیی رادەگەیەنن.

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە رۆژی سێشەممە (27ی ئەیلولی 2016) لە سلێمانی خۆپیشاندان لە باخی گشتی لە سلێمانی کە کەوتۆتە نزیک لقی چواری پارتی لەو شارە ئەنجام بدرێت و گرەنتی ھێمنی خۆپیشاندانەکەش ناکێت.

د. ح.

24/09/2016
2204 جار بینراوە‌‌