بەھۆی داڕمانی بینایەک دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا

بەھۆی داڕمانی بینایەک دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا

بەھۆی داڕمانی بینایەک دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا

خەڵک-

ئێوارەی ئەمرۆ  (24ی ئەیلولی 2016)، بەھۆی داڕمانی باڵەخانەیەک لە شاری دھۆک، دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و (13) کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئێوارەی ئەمرۆ  لە گەڕەکی پێشانگاکان لە شارى دهۆک، کۆمەڵێک کرێکار کاریان لەسەر نھۆمی سیێەمی باڵەخانەیەکی بازرگانی دەکرد، باڵەخانەکە داڕما و بەھۆیەوە (2) کرێکار گیانیان لەدەستدا و (13) کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەو دوو کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە کوردی رۆژئاوا و خەڵکی قامیشلۆ-ن بە ناوەکانی رێوان سلێمان تەمەن (24) ساڵ و مەسعود حەمید تەمەن (13) ساڵ. بریندارەکانیش ھەموویان کوردن و خەڵکی دھۆک و رۆژئاوای کوردستانن.


د. ح.

24/09/2016
1506 جار بینراوە‌‌