عەلی حەمە ساڵح: خەڵك بە قسەی چوار حزبەكە دەكات

عەلی حەمە ساڵح: خەڵك بە قسەی چوار حزبەكە دەكات

عەلی حەمە ساڵح: خەڵك بە قسەی چوار حزبەكە دەكات

 

خەڵك ـ بەشی هەواڵ 


ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە پشكی گۆران ڕایدەگەیەنێـت، دڵنیام ئەگەر بەلاڕێدا نەبرێت، خەڵكی كوردستان بەشێوەی مەدەنی خەباتی خۆی دەكات، دەشڵێت:"خەڵك بەگوێی چوار حیزبەكە دەكات، ئەوان چی بۆ خەڵك دەكەن؟".

عەلی حەمە ساڵح ؛ ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پشكی گۆران؛ لە ئەژماری خۆی لە فەیسبوك لەبارەی كۆبونەوەی چوار لایەنەكە لە سلێمانی ڕایگەیاندوە، دڵنیام ئەگەر بەلاڕێدا نەبرێت، خەڵكی كوردستان بەشێوەی مەدەنی خۆپیشاندان خەباتی خۆی دەكات. 

دەشڵێت:"ئەی ئەم چوار حیزبە كە ٥٨ كورسییان هەیە لە پەرلەمانی كوردستان چی پێشكەش بەخەڵك دەكەن؟ چۆن بەرگری لە نان و ژیان و ئازارەكانی خەڵك دەكەن". 

داواشدەكات،  كۆبونەوەی چوار قوڵی ئەم لایەنەنانە ( یەكێتی ، گۆڕان ،یەكگرتوو، كۆمەڵ) بەردەوام بێت تا ئەو كاتەی بڕیارێكی جدی دەدەن لەسەر ژیان وگوزەرانی هاوڵایان .

24/09/2016
2005 جار بینراوە‌‌