چوار حزبەكە راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە

چوار حزبەكە راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە

چوار حزبەكە راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە

 

خەڵك ـ چۆمان ئازاد   

 دوای كۆبونەوەی هەر چوار لایەنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆران و یەكگرتووی ئیسلامی كۆمەڵ ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە تیایدا پشتوانی خۆیان بۆ مافە ڕواكانی هاوڵاتیان دەردەبڕین، داخوازیەكانی فەرمانبەران لەمەر موچەكانیان  بە مافێكی ڕەوا دەزانن.

 هەر چوار لایەن لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، هاتووە ، هەر چوار لایەن  ئەمڕۆ لەمەر هەڵویستەكردن لەسەر داخوازیەكانی هاوڵاتیان بەتایبەت داخوازیەكانی موچە خۆڕان، كۆبونەوە پشتیوانی لە دەربڕینی ناڕەزایەتیەكانی خەڵك دەكەین بە شێوەیەكی مەدەنیانە و دور لە توندو تیژی .

 دەشڵێن :"حكومەتی هەرێم بەرپرسە لە دابینكردنی موچە و باشكردنی گوزەرانی هاوڵاتیان وفەرمانبەران پێویستە حكومەت پەلەش بكات لە چارەسەر كردنی كێەكانی هاوڵاتیان ".

ڕاگەیەنراوەكە :

24/09/2016
2702 جار بینراوە‌‌