قۆناغێكی دیكەی گەڕانەوەی ئاوارەكان لە سلێمانییەوە دەستی پێكرد

قۆناغێكی دیكەی گەڕانەوەی ئاوارەكان لە سلێمانییەوە دەستی پێكرد

قۆناغێكی دیكەی گەڕانەوەی ئاوارەكان لە سلێمانییەوە دەستی پێكرد

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرێوەبەری نوسینگەی كۆچ و كۆچبەرانی سلێمانی رایگەیاند، رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە قۆناغێكی دیكەی ناو تۆماركردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان دەستی پێكردووە و بەشێك لە ئاوارەكان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان.

خالد بابەڕەسوڵ بە (خەڵك)ی راگەیاند، رۆژانە چەندین خێزانی ئاوارەی عەرەب سەردانیان دەكەن و بۆ رایكردنی كارەكانیان و ئامادەكاری بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەكانیان.

وتیشی" ئێمە نوسراویان بۆ دەكەین بۆ ئاسایش و پارێزگا و دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەوان دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان، بەتایبەتی زۆریانەیان خەڵكی ئەنبارن و بەشێكیشیان خەڵكی سەلاحەدین و دیالەن".

دوای كۆنترۆڵكردنەوەی زۆربەی ناوچەكانی پارێزگای ئەنبار، سەدان خێزانی عەرەب لە پارێزگای سلێمانییەوە گەڕانەوە بۆ ناوچەكانیان.

بەپێی دواین ئامارەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی نزیكەی 260 هەزار خێزان ئاوارەی عەرەب هەن، كە 26 هەزاریان لە ناو شاری سلێمانیدان.

24/09/2016
1272 جار بینراوە‌‌