شاجوانی روسیا كچێنی خۆی داوە بە 10 هەزار دۆلار

شاجوانی روسیا كچێنی خۆی داوە بە 10 هەزار دۆلار

شاجوانی روسیا كچێنی خۆی داوە بە 10 هەزار دۆلار

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

خێزانی شاجوانی روسیا لە بنكەیەكی پۆلیس لە شاری موسكۆی روسیا سكاڵایان تۆماركرد بۆ گەڕاندنەوەی كچەكەیان لە یەكێك لە شارەكانی كەنداوی عەرەبی، دوای ئەوەی چووەتە كەنداو بۆ پێشكەشكردنی كچێنی خۆی بەرامبەر بە 10 هەزار دۆلار.

رۆژنامەی میترۆی بەریتانیا بڵاویكردەوە، خێزانی شاجوان دانیان بەوەداناوە، فیشینكۆی تەمەن 17 ساڵ، ماوەی چەند رۆژێكە دیارنەماوە و زانیاری ئەوەیان هەیە كەسێك لە كەنداوی عەرەبی بانگهێشتی كردووە بۆ ئەوەی بەرامبەر بە 10 هەزار دۆلار (یەك دەفتەر) كچێنی خۆی بداتێ‌ بۆ تەواوكردنی خوێندن.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشتر ئەو كچە رایگەیاندووە ئامادەیە كچێنی خۆی بفرۆشێت.

دوای تۆماركردنی سكاڵاكە پۆلیسی مۆسكۆ لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەست پێكردووە.

كارینا هاوڕێیەكی شاجوانە و بۆ رۆژنامەكە ئەوەی خستوەتەڕوو، لەگەڵ فیشینكۆ لە مانگی ئابدا چوونەتە كەنداو بۆ مەراسیمی دەستنیشانكردنی شاجوان، بەڵام دوای دوو رۆژ دیار نەماوە.

لە ماوەی رابردوودا سەرمایەدارێكی سعودییە بۆ بەسەربردنی تەنها یەك شەو بڕی یەك ملیۆن دینار دابوو بە میا خەلیفەی ئەكتەری فلیمە ئابڕوبەرەكان.

24/09/2016
3365 جار بینراوە‌‌