لەسەر خۆپیشاندانەكەی 27 مانگ، پارێزگاری سلێمانی و حزبەكان كۆدەبنەوە

لەسەر خۆپیشاندانەكەی 27 مانگ، پارێزگاری سلێمانی و حزبەكان كۆدەبنەوە

لەسەر خۆپیشاندانەكەی 27 مانگ، پارێزگاری سلێمانی و حزبەكان كۆدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئێوارە ئەمڕۆ شەممە، پارێزگاری سلێمانی بە وەكالەت، لەگەڵ پێنج لایەنە سیاسییەكەی هەرێم كۆببێتەوە دەربارەی ڕێكارەكان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بە (خەڵك) دراوە، كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە بینای پارێزگای سلێمانی، سەردار قادر، پارێزگاری سلێمانی بە وەكالەت لەگەڵ پێنج لایەنە سەرەكییەكەی هەرێم كۆببنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو كۆبوونەوەیە بەمەبەستی گرتنەبەری باری ئەمنی دەربارەی ئەو دۆخەی كە هاتووەتە ئاراوە، كە بڕیارە سێ شەممەی ئەم هەفتەیە خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەبچێت.

هەر ئەمڕۆ، چوار لایەنەكە بە بێ پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە.

ه.ع

24/09/2016
1012 جار بینراوە‌‌