قائیمقامی سلێمانی پەیامێك ئاراستەی خۆپیشاندەران دەكات

قائیمقامی سلێمانی پەیامێك ئاراستەی خۆپیشاندەران دەكات

قائیمقامی سلێمانی پەیامێك ئاراستەی خۆپیشاندەران دەكات

خەڵك ـ بەشی هەواڵ

قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، خۆپیشاندەران پێویستە بەشێوەیەكی مەدەنییانە داوای مافە رەواكانی خۆیان بكەن تا پەیامەكەیان لەداواكارییە رەواكانەوە نەگۆڕدرێت بۆ بابەتی دیكە، وتیشی" سبەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە و داوا لەخۆپیشاندەران دەكەم بەهیچ شێوەیەك هەڵنەكوتنە سەر بارەگا حزبی و حكومییەكان تا توندوتیژی لێنەكەوێتەوە".

دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و تۆڕی ناڕەزایی مامۆستایان خۆپشاندانی بەرفراوان ئەنجامدەدەن، خۆپیشاندان لە چەند شوێنێكی سلێمانیەوە دەست پێدەكات و یەكەم خۆپیشاندانیش لە 25/9/ واتە سبەنێوە دەست پێدەكات .

بەختیار عەبدولڕەحمان ؛قائیمقامی سلێمانی؛ بە (خەڵك)ی راگەیاند، تا ئێستا هیچ شتێكمان لەسەر خۆپشاندانەكانی داهاتووی چین وتوێژەكان نەكردوە ، بڕیارە سبەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لەسەر ئەو بابەتە كۆبێتەوە، بەڵام لایەنە پەیوەندی دارەكان لەسەر ئەو بابەتە ئاگاداركراون.

 وتیشی :"پیشتگیری لەهەموو خۆپیشاندانێكی مەدەنی دەكەم و بۆیە داوا لەخۆپیشاندەران دەكەم بەهیچ شێوەیەك هەڵنەكوتنە سەر بارەگا حزبی و حكومییەكان تا توندوتیژی لێنەكەوێتەوە و پێویستە بەشێوەیەكی مەدەنییانە داوای مافە رەواكانی خۆیان بكەن تا پەیامەكەیان لەداواكارییە رەواكانەوە نەگۆڕدرێت بۆ بابەتی دیكە".

ڕاشیگەیاند، بڕیارە لە سبەینێەوە زنجیرەیەك خۆپیشاندان لەلایەن چین وتوێژەكانەوە ئەنجام بدرێت وەك یەكێتی مامۆستایان و حزبی شیوعی و تەڤگەری ئازادی ، بۆیە تا ئێستا لە رووی ئەمنییەوە هیچ ئامادەكارییەك نەكراوە بۆ ئەو خۆپیشاندانەی بڕیارە لەرۆژی 27-9 لەلایەن گروپی ناڕەزایی خەڵكەوە ئەنجامبدرێت.

ئاشكراشكیرد، پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان ئەو شوێنانە دەپارێزن،  كە ئەوان دەستنیشانی دەكەن بۆ خۆپیشاندان، هەروەها ئێمە لای خۆمانەوە سەرجەم هێزە ئەمنییەكانمان ئاگادار كردۆتەوە، كە توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامنەدەن.

قایمقامی سلێمانی وتیشی :"پەیامم بۆ خۆپیشاندەران ئەوەیە، كە روویەكی جوانی خەڵكی سلێمانی نیشانی دەسەڵاتداران و رای گشتی بدەن و پەیامی خۆیان بەشێوەیەكی زۆر مەدەنیانە بگەیەننە دەسەڵات".

24/09/2016
3952 جار بینراوە‌‌