لیژنەیەك بۆ ئاسایكردنەوەی موچەی فەرمانبەران سەردانی هەرێم دەكات

لیژنەیەك بۆ ئاسایكردنەوەی موچەی فەرمانبەران سەردانی هەرێم دەكات

لیژنەیەك بۆ ئاسایكردنەوەی موچەی فەرمانبەران سەردانی هەرێم دەكات

 

خەڵك – چۆمان ئازاد 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی یەكێك لە جێگرەكان و ئەندامانی لیژنەی دارایی و پیشەسازی سەردانی هەرێم دەكەن، دەشڵێت:"ئەو لیژنەیە لێكۆڵێنەوە لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەن و لەگەڵ هەردوو سەرۆك وەزیرانی هەرێم عیراق كۆدەبنەوە".

مەسعود حەیدەر بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەمرۆ لە پەرلەمانی عێراق باس لەوە كرا، كە بەشێوەی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكاندا بكرێت‌ و هەر پارێزگایەك داهاتی خۆی رەوانەی بەغدا بكات، موچەی فەرمانبەرانی دابین بكرێت. 

 وتیشی" ئەو پێشنیازە لە لایەن ئەندامێكی كوتلەی شیعە كراوە، وەك كورد ڕەتمان كردۆتەوە، چونكە لەدەستوردا حكومەتی عێراقدا دەبێت وەك هەرێم مامەڵە بكرێت نەك پارێزگاكان".

 مەسعود حەیدەر وتیشی" وەك فراكسیۆنە كوردییەكان پێشنیازمان كرد بەوەی لیژنەیەك پێك بهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، كە لیژنەكە لە یەكێك لە جێگرەكانی سەرۆكی پەرلەمان و سێ ئەندام لە لیژنەی دارایی و پیشەسازی سەردانی هەرێم بكەن و دواتر لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێم و عێراق كۆببنەوە ".

 ڕاشیگەیاند،  لیژنەكە تەواو لێكۆڵینەوە دەكات لە دۆخی موچەی فەرمانبەران و ڕاپۆرتێكی تێروتەسەل لەسەر ئەو دۆخە ئامادە دەكات و بڕیارە بەڕاشكاوی كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و سەرۆكوەزیرانی عیراق تاو توێ‌ بكرێت و لایەنی كەم تەرخەم بۆ خەڵكی ئاشكرا بكات .

 ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، بەهەموو شێوەیەك كار لەسەر ئەوە دەكرێت، كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بكرێت و لە بودجەی ساڵی 2017 كە لە هەفتەی داهاتووە پڕۆژەكەی دەگاتە لامان ، یان ڕێكەوتنە كۆنەكە یاخود ڕێكەوتێكی نوێ لە نێوان هەرێم و بەغدا بكرێت .

24/09/2016
2285 جار بینراوە‌‌