بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی پەیامی بۆ سێ چالاكوانی مەدەنی ناردووە

بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی پەیامی بۆ سێ چالاكوانی مەدەنی ناردووە

بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی پەیامی بۆ سێ چالاكوانی مەدەنی ناردووە

خەڵك ـ بەشی هەواڵ 

لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی داوا لە سێ چالاكوانی مەدەنی لە سلێمانی كراوە سبەی سەردانی ئاسایش بكەن، چالاكوانێكیش دەڵێت:"هەرچەندە بە ناوی میواندار بانگ كراوین، بەڵام پێمان باشە بۆ رای گشتی و راگەیاندنەكانی و دۆستان و چالاوانان و رۆژنامەنوسان لێ ئاگاداربكەینەوە"، خەڵكیش پەیوەندی بە یەكێك لەو داواكراوانەوە كرد ، بەڵام ئامادە نەبوو هیچ شتێك لەوبارەیەوە بدات.

شڤان زەنگەنە؛ چالاكوانی مەدەنی ؛ لە ئەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندوە، ئەمرۆ رائید عەلائەدین لەبەردەم پارێزگای سلێمانی لەسەر ڕاسپاردەی لیوا حەسەن نوری (وەستا حسن) بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی داوای لە مامۆستا ئاوات كردووە هەریەك لە(ئاوات حسن، هەورامان نیعمەت و پەیمان عزالدین) بەیانی سەردانی ئاسایشی سلێمانی بكەن.

دەشڵێت:" بڕیارە لە كاتژمێر 8 بەیانی مامۆستایانی ناوبراو سەردانی ئاسایش بكەن  هەرچەندە بە ناوی میواندار بانگكراون، بەڵام پێمان باش بۆ رای گشتی و راگەیاندنەكانی و دۆستان و چالاوانان و رۆژنامەنوسان لێ ئاگاداربكەینەوە".

ڕاشیگەیاندوە، بەهیواین هەر پەیامێكیان هەیە مەدەنیانە بیگەیەنن ئێمەش چاودێر و ئاگاداری باردۆخەكەین.

خەڵكیش پەیوەندی بە پەیمان عزالدین ؛پەرلەمانتاری خوولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان؛ەوە  كرد، بەڵام ئامادە نەبوو لەسەر ئەو بابەتە هیچ جۆرە لێدوانێك بدات .

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە بۆ ناڕزایی دەربڕینی مامۆستایان لەمەر پشتگوێ خستنی داواكاریەكانیان لە لایەن حكومەتەوە ڕۆژی 27/9 لەگەڵ یەكەم ڕۆژی دەستپێكی خوێندنی ئەمساڵ خۆپشاندانی سەرتاسەری و بایكۆتی هۆڵەكانی خوی،َدن بكەن .
 

24/09/2016
1168 جار بینراوە‌‌