كۆبونەوەی چوار لایەنەكە لە سلێمانی دەستی پێكرد

كۆبونەوەی چوار لایەنەكە لە سلێمانی دەستی پێكرد

كۆبونەوەی چوار لایەنەكە لە سلێمانی دەستی پێكرد

خەڵك ـ بەشی هەواڵ 

هەر چوار لایەنی سیاسی (یەكێتی، گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو) بەمەبەستی‌ تاووتوێكردنی‌ بارودۆخی‌ ئەمنی و سیاسی هەرێم و پێشهاتەكانی دوای 27ی ئەم مانگە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ لە سلێمانی كۆبونەوە ، كۆبونەوەكەش لە سەر ئاستی باڵا ئەنجام دەدرێت.

پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا نوێنەرانی هەر چوارلایەنەكە لە سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كورستان و  بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بارەكای مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ لە سلێمانی كۆبوونەوە بڕیارە پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەكانی هەرێم و ناوچەكە تاوتوێ بكەن.

 بە پێی زانیاریەكان هەریەك لە قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی و عوسمانی حاجی مەحمود و جەلال جەوهەر لە بزوتنەوەی گۆران و عوسمان كاروانی لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ محەمەد حەكیم بەرپرسی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵ و ڕێبوار محەمەد كۆبوونەوە .

 هەر بە پێی زانیارەیەكان، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەی ئەو چوار لایەن لە سلێمانی باسی ئەو خۆپیشاندانە پێشبینی كراوەیە، كە بڕیارە ڕۆژی 27ی مانگ لە زۆرێك لە شار و شارۆچكەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین ئەنجام بدرێت  .

24/09/2016
961 جار بینراوە‌‌