مەسعود بارزانی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی سعودیە لەهەولێر كۆبویەوە

مەسعود بارزانی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی سعودیە لەهەولێر كۆبویەوە

مەسعود بارزانی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی سعودیە لەهەولێر كۆبویەوە

 

خەڵك ـ بەشی هەواڵ    
مەسعود بارزانی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە هەولێر هەڕەشەكانی تیرۆر و ئامادەكارییەكان بۆ ئازادكردنی موسڵ و قۆناغی دوای داعش تاوتوێ‌ دەكەن.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە ماڵپەری سەرۆكایەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، مەسعود بارزانی ڕۆژی شەممە لە سەلاحەدین پێشوازی لە عەبدولمونعم بن عبدولرەحمان مەحمود كونسوڵی گشتیی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە هەولێر كردوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە: 

ڕۆژی شەممە 24ـی 9ـی 2016 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە عەبدولمونعم بن عبدولرەحمان مەحمود كونسوڵی گشتیی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی عەرەبستانی سعودی ستاییشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد لە پاراستنی پێكەوەژیان و ئارامی عێراق و كوردستان بەرز نرخاند و سەردانی شاندە دیپلۆماسییە بیانییەكانی بۆ لای سەرۆك بارزانی بە بەڵگەیەك زانی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە سەقامگیری و چارەسەركردنی كێشەكان و شەڕی دی تیرۆر.

هەر لەم دیدارەدا باس لە هەڕەشەكانی تیرۆر و ئامادەكارییەكان بۆ ئازادكردنی موسڵ و قۆناغی دوای داعش كرا.

24/09/2016
891 جار بینراوە‌‌