سەرۆكی پەرلەمان و سەلاحەدین دەمیرتاش كۆبونەوە

سەرۆكی پەرلەمان و سەلاحەدین دەمیرتاش كۆبونەوە

سەرۆكی پەرلەمان و سەلاحەدین دەمیرتاش كۆبونەوە

 

خەڵك ـ چۆمان ئازاد   

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەم خولەی پەرلەمان بە هەموو فراكسیۆنەكانەوە سەربەرزن كە كاریان بۆ یەكێتی نەتەوەیی پارچەكانی كوردستان كردووە، دەشڵێت:"خۆشبەختانە بۆ یەكەمینجار لەم خولەدا، پەرلەمانی كوردستان بڕیاری ناردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیدا بۆ ڕزگاركردنی كۆبانێ".

لە ڕاگەیەنراوێكدا ،كە نوسینگەی پەرلەمانی كورستان بڵاویكردۆتەوە و وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە هاتووە"دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، سەرۆك و سكرتێری پەرلەمان، بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو، ئازادی لە پەرلەمانی كوردستان، پێشوازییان كرد لە سەڵاحەدین دەمیرتاش شاندی باڵای پەرلەمانتارانی هەدەپ لە پەرلەمانی توركیا پرسی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و كۆنگرەی نەتەوەیی و پەیوەندی نێوان پارچەكانی كوردستان و كێشەو ململانێ سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد".

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە" دەمیرتاش، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە پەكخستی پەرلەمانی كوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا پەرلەمان سیمبولی نەتەوەیی كورد بووە لە هەرچوار پارچەی كوردستان، لە ئێستادا ئەوان هاتوونەتە باشور، یەكێك لە ئامانجەكانیان كۆبوونەوەیە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بە مەبەستی چالاككردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختەی هەرێمی كوردستان".

لەبەشێكی تری وتەكانیدا دەمیرتاش وتویەتی:"خۆشبەختانە هەمو لایەنە سیاسییەكان ئامادەیی ئەوەیان نیشانداوە كە بە تەبایی و پێكەوەیی ئەم قۆناغە تێپەڕێنن و پرۆسەی ئاشتەوایی ڕابگەیەنن". 

24/09/2016
1610 جار بینراوە‌‌