ئەندامێکی سوپای پاسداران لە ناوچەی هەورامان کوژرا

ئەندامێکی سوپای پاسداران لە ناوچەی هەورامان کوژرا

ئەندامێکی سوپای پاسداران لە ناوچەی هەورامان کوژرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێکی سوپای پاسداران لە گوندی "کەلجی" سەر بە ناوچەی هەورامانی تەخت لە لایەن چەند چەکداری نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

بە پێی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات، ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی "نەسرەدین سەجادی " لە گوندی کەلجی سەر بە ناوچەی هەورامانی تەخت لە لایەن چەند چەکداری نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

سەرچاوەیەک لە گوندی کەلجەوە راگەیاندووە، کاتێک نەسرەدین سەجادی ویستوویەتی بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی لە گوندی کەلجیەوە بچێتە دەرەوە لە لایەن چەند چەکداری نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە و هەروەها تەرمەکەی بە هۆکارێکی نادیار لە لایەن سوپای پاسدارانەوە ڕەوانەی شاری مەریوان کراوە.

نەسرەدین سەجادی ئەندامێکی باڵای سوپای پاسداران بووە لە ناوچەی هەورامانی كوردستانی ئێران کە چەندین ساڵە لە دژی حزبە رۆژهەڵاتیەکان و لەوانە کۆمەڵە کار دەکات و هەواڵی ناڕاست و پروپاگەندە بڵاو دەکاتەوە.

24/09/2016
1439 جار بینراوە‌‌