پلەكانی گەرما زیاتر داده‌به‌زن

پلەكانی گەرما زیاتر داده‌به‌زن

پلەكانی گەرما زیاتر داده‌به‌زن


خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم، كەش و هەوا و پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ سبەینێ‌ بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێك، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە و وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، سبەینێ یه‌ك شەممە، لە هەولێر و سلێمانی، ئاسمان ساماڵ دەبێت، له‌گه‌ڵ بونی خۆڵ و تۆز.

ئەو ڕاگەیەندراوەی كەشناسی، هیچ ئاماژەیەكی بە پارێزگای هەڵەبجە وەك چوارەم پارێزگای هەرێمی كوردستان نەداوە، كەشناسی هەرێمیش دەڵێت، تا ئێستا لەو شارە ستافی كەشناسی نییە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە خێرای با لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك، 10 بۆ 20 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، مەودای بینین لە هەر سێ‌ پارێزگا 9 كیلۆمەترە.

هەروەها پلەكانی گەرما لە هەولێر 31 پلە و و سلێمانی 20 پلە  دەبێت، لە دهۆكیش 28 پلە دەبێت.

كەش و هەوای پێشبینیكراوی سبەینێ یه‌ك شەممە

ه_ع

24/09/2016
1205 جار بینراوە‌‌