لەسەر خۆپیشاندانەكەی سلێمانی هاتە دەنگ </br>ناوەندی بڕیاری یەكێتی لە "خەڵك" ـ ەوە ڕوونكردنەوە دەدات

لەسەر خۆپیشاندانەكەی سلێمانی هاتە دەنگ
ناوەندی بڕیاری یەكێتی لە "خەڵك" ـ ەوە ڕوونكردنەوە دەدات

لەسەر خۆپیشاندانەكەی  سلێمانی هاتە دەنگ </br>ناوەندی بڕیاری یەكێتی لە

 

خەڵك – بەهرۆز رەحیم
ناوەندی بڕیاری یەكێتی كە لە لایەن هەریەك لە بەرهەم ساڵح‌و كۆسرەت رەسوڵەوە سەرپەرشتی دەكرێت، لەبارەی خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی خەڵكەوە هەڵوێستی فەرمی خۆیان راگەیاندوو دەڵێن:" داوای گەرانەوەی قوتی خەڵك ئەكەین بۆ خەڵك".

شاڵاو عەلی عەسكەری وتەبێژی فەرمی ناوەندی بڕیاری یەكێتی‌و ئەندامی سەركردایەتی ئەو حزبە بە (خەڵك)ی راگەیاند، لەگەڵ خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی خەڵكداین بەڵام بە هیوان كە خۆپیشاندانێكی هێمنانە بێت.

وتیشی:"ئێمە پشتگیری گەڕانەوەی قوتی خەڵك ئەكەین بۆ خەڵك‌و بە هیواین خۆپیشاندانێكی سەرتاسەری بكرێت بۆ ئەوەی فشار بخرێتە سەر حكومەت بۆ گەرانەوەی قوتی خەڵك".

شاڵاو عەلی عەسكەری لەبارەی گرتن‌و راوەدونانی بەشێك لە چالاكوانانی ئەو خۆپیشاندانەی كە بڕیارە رۆژی 27/9 بكرێت وتی:"ئەو حزب‌و دەسەڵاتەی كە پەنای بۆ توندوتیژی برد، ئەوە نیشانەی ئەوەیە جەماوەرەكە بە موڵكی خۆی نازانێت".

هەروەها داوای پاراستنی گیانی خەڵك‌و دەزگاو دامەزراوەكانی حكومەتیشی كرد.

رۆژی 1/9/2016  ناوەندێكی بڕیاردان لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان راگەیێندرا و هەریەك لە كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح، جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی سەرپەشتی دەكەن‌و  هەروەها ناوەندەكە ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و پەرلەمانتار لە خۆ دەگرێت. 

24/09/2016
3382 جار بینراوە‌‌