چوار حزبەكە لە سلێمانی كۆدەبنەوە

چوار حزبەكە لە سلێمانی كۆدەبنەوە

چوار حزبەكە لە سلێمانی كۆدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ یەكێتی و گۆڕان  وكۆمەڵ و یەكگرتوو لەشاری سلێمانی كۆببنەوە.

سەرچاوەیەك لە بزوتنەوەی گۆڕان بە  (خەڵك) ی ڕاگەیاند، بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ كاتژمێر چوار یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو  لەبارەگای ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان كۆببنەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان لەكۆبونەوەكەدا باس لەبارودۆخی ئێستا كوردستان دەكرێت، بەتایبەت قسە لەبارەی دەستگیركردنی چالاكوانەكانی شاری سلێمانی و چالاكییەكانی 27ی مانگ دەكرێت.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەكان، لەو كۆبونەوەیەدا باس لەوەدەكرێت چۆن مامەڵە لەگەڵ چالاكییەكانی 27ی مانگ بكەن.

24/09/2016
1276 جار بینراوە‌‌