پارتی داوای گەڕاندنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە گۆڕان دەكات

پارتی داوای گەڕاندنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە گۆڕان دەكات

پارتی داوای گەڕاندنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە گۆڕان دەكات

خەڵك ــ بەشی هەواڵ 

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی دارایی دەڵێت، جێگەی سەرسووڕمانە كە بزووتنەوەی گۆڕان لەجیاتی ئەوەی داوا لە حكوومەتی عێراق بكەن مووچەی فەرمانبەران بدات، لەپەرلەمان باس لەوە دەكەن هەرێم مووچە نادات، كە دیارە دەیانەوێت كێشە و پشێوی دروست بكەن.

حاكم سەرحان سلێڤانەیی، پەرلەمانتاری پارتی بە ماڵپەری فەرمیی حزبەكەی  راگەیاند: "لیستی گۆڕان داوای كردووە كە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخەنە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە، ئەمەیش بۆ كێشە و پشێوییە لەپەرلەمان، چونكە دەیانەوێت لەو رێگەیەوە ئەوهەڵە گەورەیە پەردەپۆش بكەن كە دەنگیان دا بۆ لادانی وەزیری دارایی لە بەرژەوەندیی عەرەبەكاندا".

 سلێڤانەیی وتیشی: "ئەوان باش دەزانن كە حكوومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بڕیوە، كەچی لەجیاتی ئەوەی داوا بكەن حكوومەتی عێراق پێداچوونەوە بەو كارە نایاساییەدا بكات، داوا لە پەرلەمان دەكەن باسی مووچەی هەرێم بكات، لە كاتێكدا هەرێم ئەوەی لە توانایدا بێت كار بۆ دابینكردنی مووچە دەكات.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێ، سەیرە گۆڕان لەجیاتی ئەوەی داوا لە حكوومەتی عێراق بكەن مووچەی فەرمانبەران بدات، پەرلەمان ئاگادار دەكەنەوە كە هەرێم مووچە نادات، لە كاتێكدا پەرلەمان هیچ پەیوەندی بە هەرێمەوە نییە و هەر یاسایەك دەربچێت هەرێم بە دڵی نەبێت، دەتوانێ جێبەجێی نەكات، جگە لەوەیش بەزۆر دەیانەوێت بەغدا بەسەر هەرێمدا بسەپێنن كە ئەمەیش هەرگیز ڕوو نادات

24/09/2016
1742 جار بینراوە‌‌